رۆژى پێنج شه‌ممه 20 / 10/ 2016 سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان له نووسينگهى خۆى پێشوازى كرد له شاندێكى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و رێكخراوى جيهانيى كار. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دامه‌زراندنى په‌يوه‌نديى نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و رێكخراوه‌كه كرا و شێوازه‌كانى هاوكاريى نێوان هه‌ردوولا باس كران و دواتر بڕيار درا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له ماوه‌يه‌كى نزيكدا سه‌ردانى نوسينگه‌ى ههرێمايهتيى رێكخراوه‌كه بكات كه له بهيروتى پايته‌ختى لوبنان هه‌ڵكه‌وتووه و به ووردى گه‌نگه‌شه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاوكارى كردن بكرێت و رێككه‌وتنێك له‌م باره‌يه‌وه بكرێت كه پێناسه و چه‌مكه‌كانى ئه‌م په‌يوه‌ندييه له خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى رێكخراو درێژه به هاوكارييه‌كانى نێوانيان بدرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوى جيهاني كار
25 October 2016