به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز د. محمد شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژى سێشه‌ممه 16/5/2023 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له نێوان ده‌سته‌كه و يه‌كێتيى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ڕێكخرا كه نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى لێكۆڵينه‌وه و زانيارى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماده‌ى بوون. كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر پێشنيارى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و تاوتوێكردنى بارودۆخى وه‌به‌رهێنان و بازاڕى كار له هه‌رێمى كوردستان ڕێك خرا بوو.
دواى گوێگرتن له ڕا‌وبۆچوونى به‌شداربووان سه‌باره‌ت به كێشه و گيروگرفتى په‌يوه‌ست به بوارى وه‌به‌رهێنان و بازاڕى كار له هه‌رێمى كوردستان و باسكردنى هۆكاره‌كانى ئه‌م كێشانه، بڕيار درا به پێكهێنانى سێ ليژنه‌ى لاوه‌كيى تايبه‌ت له هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى بابهتهكان به وردى و به تايبهتمهنديى هه‌ر پارێزگايه‌ك تاوتوێ بكرێن و دواتر له‌م ليژنه سه‌ره‌كييه بخرێنه ڕوو و بڕيار له‌سه‌ر ڕێگا چاره‌ى سه‌ره‌كى و گونجاو بۆ كێشه‌كان بدرێت. بڕيار وايه ئه‌م لێژنانه له‌سه‌ر 7 كه‌رتى جياواز و له‌پێش كار بكه‌ن و ڕاپۆرته‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌م كه‌رتانه بێت. كه‌رته‌كان بريتين له بازرگانى، خانووبه‌ره، كشتوكاڵ، پيشه‌سازى، ته‌ندروستى، گواستنه‌وه و گه‌شتيارى، و خوێندن.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئاماده‌يى ده‌سته‌ى ئامار بۆ يارمهتيدانيان له ڕووى داتا و زانيارى و كارى ئاماريى پێويست بۆ ئه‌م بابه‌ت ده‌ربڕى و بڕيار درا له ليژنه لاوه‌كييه‌كانى پارێزگاكانيش نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامار به‌شدار بێت و له هه‌موو ڕوويهكهوه تا ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى تايبه‌ت به پارێزگاكان هاوكاريى ليژنه‌ى پارێزگاكان بكات.