له رۆژانى 18 و 19/9/2019 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له ديوانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان رێكخرا بۆ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى هه‌نگاوه‌كانى تايبه‌ت به سهرژمێريى دانيشتوان و ئاگاداربوون له پلان و به‌رنامه و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و درووستكردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى زياتر له نێوان هه‌ردوو لايه‌نه ئامارييه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى په‌يوه‌نديدار به پڕۆسه‌ى سهرژمێريى گشتيى دانيشتوان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به به‌شداريى به‌ڕێز راوێژكارى نيشتيمانيى عێراق بۆ كاروبارى سه‌رژمێرى، به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى به‌غدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رانى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى له به‌غدا و له هه‌رێم، به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگاكانى هه‌رێم و ستافى تايبه‌ت به بابه‌ته‌كانى GIS و IT له هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها نوێنه‌رى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى سه‌رژمێرى كه تا ئێستا جێبه‌جێكراون خرانه روو و باس له هه‌نگاو و پلانه‌كانى داهاتووى سه‌رژمێرى كرا. هه‌روه‌ها به تێروتهسهڵى باسى رۆڵ و پێگه‌ى هه‌ر دوو بابه‌تى GIS و IT له پڕۆسه‌ى سهرژمێريى ئه‌ليكترۆنى كرا و گشت هه‌نگاو و پێداويستييه‌كانى ئه‌م دوو كايهيه گه‌نگه‌شه و گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه باس له ئاسته‌نگه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى به‌رده‌م ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بۆ ده‌ستپێنه‌كردنى كارى مه‌يدانى له سهرژمێريى دانيشتوان كرا كه ئه‌ويش ئاسته‌نگى دارايى و نه‌بوونى بوودجهيه و هۆكاره‌كانى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى ئه‌م كێشه‌يه و ده‌رهاوێشته‌كانى له‌سه‌ر كۆى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى له عێراق تاوتوێ كران و بڕياردرا هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌تايبه‌ت ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى به‌غدا هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ زووتر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته. هه‌روه‌ها بڕياردرا به‌رده‌وامى به‌م كۆبوونه‌وانه بدرێت له نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق كه دوو لايه‌نى ئاماريى سه‌ره‌كين له جێبه‌جێكردنى پڕۆسه‌ى سهرژمێريى گشتيى دانيشتوانى 2020 له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.