له ڕۆژانى 20 و 21/9/2020 له ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ له نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى سهرژمێريى گشتيى دانيشتوان له عێراق به‌ڕێوه چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگاكانى هه‌ولێڕ، سلێمانى و دهۆك و ئيداره‌ى گه‌رميان، به‌رپرسانى به‌شه‌كانى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كار، و ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى له ده‌سته‌ى ئامار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى له ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى، ياريده‌ده‌رى ب. گ. جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى بۆ كاروبارى كارگێڕى له ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار و هه‌روه‌ها ڕاوێژكارى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان بۆ كاروبارى جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى له عێراق به‌شدار بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس له‌و هه‌نگاوانه كران كه تاكو ئێستا وه‌كو ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى هاوێژراون له بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى، سيسته‌مى زانياريى جوگرافى، گه‌ياندن، پرسيارنامهكانى هه‌ردوو قۆناغى گهمارۆسازى و ژماره‌دانان و سه‌رژمێرى، و تازه‌كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌كانى كارگێڕى.
له لايه‌كى تره‌وه هۆكاره‌كانى دواخستنى سه‌رژمێرى بۆ ساڵى داهاتوو تاوتوێ كران و باس له هه‌نگاوه‌كانى سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان كران له ئاست هاوكاريكردن و پاڵپشتيكردنى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له پێناو سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى سهرژميڕيى دانيشتوان به باش‌ترين شێوه.
هه‌روه‌ها به‌شێكى گرنگى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تايبه‌ت كرا به ئاسته‌نگه‌كان و كه‌موكوڕييه‌كانى جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و تێبينى و پێشنيارانهى كه ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له سه‌ر كۆى پڕۆسه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان له عێراق هه‌يه‌تى به تايبه‌ت بابه‌تى تهرخاننهكردنى پشكى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان و دابيننهكردنى وێنه‌ى ئاسمانيى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه به كۆلهكهى ئامادهكارييهكانى سهرژمێريى دانيشتوان ئه‌ژمار ده‌كرێت، و گشت تێبينييهكان و پێشنيارهكانيش به‌هه‌ند وه‌رگيران و بڕياردرا به جيدى كاريان له‌سه‌ر بكرێت و بخرێنه نێو پلان و به‌رنامه‌كانى داهاتووى سهرژمێريى دانيشتوان.
له كۆتاييدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيدان به هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى دۆستانه و پيشه‌ييانه‌ى نێوان ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێڕاق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌پێدانى زياترى كرا و بڕياردرا له پێناو نزيكتركردنى هه‌نگاوه‌كانى نێوانيان به‌رده‌وامى به گفتوگۆكان و كۆبوونه‌وه‌كانيان بدرێت.
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت سه‌باره‌ت به سهرژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق
12 February 2021