كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ڕووپێوی ئاسایشی خۆراك
له‌به‌رواری 6ی نیسانی 2016 به‌سه‌رپه‌رشتی (سیروان محمد محی ا‌لدین ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئامار له‌هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانیWFP و به‌شی چاودێری خۆراك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بالای رووپَیوی ئاسایشی خۆراك به‌سترا له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و تیایدا تاوتۆیی پلانی كاری ڕووپێوه‌كه كرا بۆ شرۆڤه‌كردنی شێوازی جێ به‌جێ كردنی قۆناغه‌كانی ڕووپێوی ناوبراو كه ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم به‌نیازه به‌هاوكاری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی WFP و به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ل ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆراك له به‌غدا و به‌شی چاودێری خۆراك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێم ، له‌ماوه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌م ڕووپێوه ئه‌نجام بدات.