کوردی | العربية | English
كۆرسی شی كردنه‌وه‌ی دیموگرافی له‌ تایلاند
2 October 2012
تیمێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم به‌رێ كه‌وت بۆ وولاَتی تایلند به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆرسێكی شی كردنه‌وه‌ی دیموگرافی له‌ زانكۆی (چولالۆنكۆرن) كه‌ به‌ هاوكاری ئاژانسی (UNFPA) رێك خرابوو. ئه‌م كۆرسه‌ له‌ نێوان 30/8/2012 تاكو 13/9/2012 به‌رده‌وام بوو به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی چه‌ند ولاَتێك (عێراق، پاكستان ، چین ، فه‌ره‌نسا ، سیریلانكا ، نیپال ، لاوس).

ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م كۆرسه‌ بریتی بوو له‌:

1-دروست كردنی خشته‌ی ژیان (Life Table)

2-دروست كردنى كورت كراوه‌ى خشته‌ى ژیان (Abridge Life Table)

3-تێكرِاى گه‌شه‌ى له‌دایك بوون و مردن (Average Growth Birth and Death)

4-دانیشتوان (Population Projection)

5-رێژه‌ى به‌پیت بوون (Population Fertility Rate)

6- هێڵی لاری (Linear Regression )

7-ناوه‌ندى ته‌مه‌نى دانیشتوان (Population Median Age)

8-چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى Visual Basic))

ئه‌م ئامانجانه‌ جێبه‌جێكرا به‌ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ى ئێكسلی پێشكه‌وتوو (Advance Excel).