له میانه‌ى به‌رده‌وامى كار‌و چاڵاكیه‌كانى وه‌زاره‌تى پلان دانان و ده‌سته‌ى ئامارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پلان دانان ، له‌به‌روارى 19/9/2013 وه‌زاره‌ت كۆنفرانسێكی رێكخست له هۆلى مامۆستا سعد له هه‌ولێر.كۆنفرانسێكه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێم رێزدار نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى به‌رێوه‌چوو و به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز وه‌زیرى پلان دانان و به ئاماده بوونی لایه‌نه حكومیه‌كان،نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر له‌گه‌ل كونسولى له‌وولاتانی بیانی له هه‌رێم .
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه وه‌زیرى پلان دانانى حكوومه‌تى هه‌رێم تیشكى خسته سه‌ر كۆمه‌لێك بابه‌ت و به پشت به‌ستن به ئه‌نجامى ئه‌و رِووپێوانهى كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلان دانان ئه‌نجامدراوه له گه‌ل چه‌ند بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ك (راپۆرته‌كانى دامه‌زراوه‌ى RAND (په‌روه‌رده,ته‌ندروستى،داتا و كه‌رتى تایبه‌ت) (دیدگاى هه‌رێمى كوردستان 2020) (پێویستیه‌كانى ژێرخانى ئابوورى تاكو 2020 SEINA.پاشان وه‌زیرى پلان دانان نمایشێكى فراوانى بۆ ئاماده‌بووان پێشكه‌ش كرد كه خۆى گرتبوو له چه‌ندین نیشانده‌رى گرنگ له بواره‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و كار و هه‌لى كار له‌هه‌رێمى كوردستان، نیشاندانى رێژه‌ى هه‌ژارى بۆ خێزانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینیوه كه جێگاى خۆشحالى یه هه‌روه‌ها كۆمه‌لێك نیشانده‌رى گرنگى تر كه هه‌موویان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند سالێكى له‌مه‌وبه‌ر نزمبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه،پاشان بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بووان زیاتر ئاشنا بن به بابهتهكان به‌شێوازى رِاپۆرت خرانه به‌رده‌ستى ئاماده‌بوون .

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم وێراى خۆشخالى خۆى به بینى باشتر بوونى ئه‌نجامى راپۆرته‌كان و به‌ره‌و پێش چوونى هه‌رێمى كوردستان .ووتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد له میانه‌ى ووتاره‌كه‌ى جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێت كارى زیاتر ئه‌نجامبدرێت و نه‌وه‌ستین كار بكرێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنى هه‌رێمى كوردستان . پاشان نامه‌ى رێز لێنان له لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه به‌خشرایه نوێنه‌رى هه‌ر یه‌ك له‌و رێكخراوانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه‌ی RAND كه هاوكارى كارى هونه‌رى بوون له ئه‌نجامدانى رِووپێوهكان و ئاماده كردنی راپۆرته‌كان