بەمەبەستى ئەنجامدانى رووپێوى هێشویى فرەنیشاندەر((Multiple Cluster Indicator Survey گەرى شەشەم لە عێراق و هەرێمى کوردستان, وورکشۆپى چارهسهرى داتا (Data Processing) لەلایەن رێکخراوى يونيىسێف (UNICEF) لەوڵاتى تونس رێکخرا لەنێوان (١٢-١٩\٧\٢٠١٧) بۆفەرمانبەرانی تایبەت بە پرۆگرامى تۆمارى زانیارییەکان لەگشت ئەو وڵاتانەى کە لە ناوچەکە ئەم رووپێوە لە ماوەى ئەمساڵدا ئەنجام دەدەن. شاندێکى تایبەت لەهەرێمى کوردستان بەشدارى ئەم وورکشۆپەیان کرد وە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستى عێراق و هەرێم بە بەکارهێنانى تاپلێت زانیارییەکان کۆدەکرێنەوە وە راستەوخۆ بۆ سەنتەرى زانیارى دەستەى ئامارى هەرێم يان دەزگاى ناوەندى ئامارى بەغدا رەوانە دەکرێن . پرۆگرامى ئامادەکراو بەشێوەیەکى رێکوپێک کۆنترۆلى مەیدانى و تۆمارى زانیارییەکان دەکات کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى کوالیتى زانیارییەکان. شایەنى ئاماژەپێکردنە بە پێى پلانى کارى ئەم رووپێوە کارى مەیدانى لە مانگى تشرینى یەکەمى ٢٠١٧ دەست پێدەکات.
له وڵاتى تونس وورکشۆپى رووپێوى هێشویى فرەنیشاندەر بۆ چارهسهرى داتا (Data Processing) بەرێوەچوو
31 July 2017