ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 13/11/2023, له ڕێوڕه‌سمێكدا و لە ژێر چاودێری وەزیری پلاندانان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی شارەوانی و کشتوکال و کۆنسولی ولاتی ئەلمانیا بە وەکالەت و نوێنەری رێکخراوی خوراکی جیھانی (WFP) و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و سەرۆکی دەستەی ژینگە و دەستەی گەشتوگوزار و ژمارەیەکی بەرچاو لە برێکار و راوێژکار و بەرێوەبەرە گشتیەکان لە وەزارەتە پەیوەندارەکان و بەرێوەبەری ئاماری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخویەکان ئه‌نجامى پرۆژه‌ى ڕووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى ڕاگهيندرا.
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بریکاری وەزارەتی پلاندانان سیروان محمد به‌خێرهاتنى مێوانه‌كان كرد و باس له چۆنييه‌تى دروستبوونى بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە کرد کە ١٨ مانگی خایاند.
پاشان وەزیری پلاندانان لە ناوەروکی ووتارەکەیدا ئاماژه به گرنگی ئەم روپێوەی کرد و گوتى بواری رووپۆش و بەکارهێنانی زەوی لە هەرێمی کوردستان یەکێک لەو بوارانە بووه كه پێویستیمان هەبوو بە زانیاری وورد لەسەری.
پرۆژه‌ى پۆلين كردنى ڕووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى لە لایەن دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و رێکخراوی خوراکی جیھانی (WFP) و بە پالپشتی دارایی وولاتی ئەلمانیا ئەنجام دراوە. بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆژه‌يه سوود وه‌رگيراوه له وێنه‌ى ئاسمانى مانگى ده‌سكرد بۆ يه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان. له سه‌ر ئاستى جيهاندا, زانيارييه‌كانى ڕووپۆشى زه‌وى و به‌كارهێنانى زه‌وى زۆر به‌گرنگييه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆى ده‌كرێت بۆ زانينى تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی ڕووی زەوی، لەوانەش جۆری ڕووەک و پێكهاته‌ى دروستكراوى ده‌ستى مرۆڤ. ڕووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى ئاماژه‌يه به پێكهاته‌ى ڕووى زه‌وى كه بريتين له ڕووبه‌ره ئاوييه‌كان, ڕووبه‌رى دارستان و جورهكانى, ڕووبه‌رى پاوان و له‌وڕگا, ڕووبه‌رى كشتوكاڵيى و جورهكانى (به‌كارهاتوو, به‌كارنه‌هاتوو, دێمى و ئاوى), ڕووبه‌رى بيناسازى (شاره‌وانى) و ئه‌و گوڕانكارييانهى كه به هۆى گوڕينى كهشو هه‌واوه به‌سه‌ر ڕووپۆشى زه‌وييه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا, ووتارێك له له لايه‌ن كونسۆڵى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاله‌ت و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهان له عێراق له سه‌ر ئه‌م ڕووپێوه پێشهكهشكرا و دواتر ئه‌نجامه‌كان بۆ ئاماده‌بووان نمايش كران.