کوردی | العربية | English
وه‌رشه‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان
8 September 2016

له‌ژێر چاودێرى به‌رێزسيروان محمد محى الدين سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار وه‌رشه‌يه‌ك له‌ديوانى ده‌سته‌ رۆژانى 21- 25 /8/2016 سازكرا ده‌رباه‌ى كارى به‌شى ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان ، تێدا ووردبينى (كێش) ى سه‌به‌ته‌ى كاڵاكان له‌ساڵى 2012 وه‌ به‌راووردكرا له‌ نێوان به‌رنامه‌ى ئه‌كسل و ئه‌كسس له‌ كۆكردنه‌وه‌و شيكردنه‌ى نرخى كاڵا و خزمه‌تگوزارييه‌كان وه‌ ده‌رهێنانى ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان بۆيه‌ برياردرا كه‌ به‌رنامه‌ى ئه‌كسس په‌يره‌و بكرێ فه‌رمانبه‌رانى به‌ش ڕاهێننران له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌
هه‌روه‌ها  توێژه‌ره‌ مه‌يدانيه‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامارى پارێزگاى هه‌ولێر و سڵيمانى و دهۆك تێدا به‌شدار بوون وگفت و گۆى ته‌واو له‌ بيره‌ بۆچوونه‌كان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى دروست كرايه‌وه‌