وۆڕك شۆپی به‌رنامه‌ی به‌راوردكردنی نێوده‌وڵه‌تی(ICP)
وۆڕك شۆپێكی دوو ڕۆژی له‌ڕێكه‌وتی 5/4/ 2016به‌سه‌رپه‌رشتی بانكی جیهانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی به‌راوردی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له‌م وۆڕك شۆپه‌دا نوێنه‌رانی به‌شی نرخی به‌كاربه‌ر له ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری به‌غدا و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و توێژه‌ران له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی ئاماده‌بوون به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر "فۆڕمی ڕووپێوی یه‌كسانی له‌توانای كرین"كه بڕیار وایه جێبه‌جێ بكرێت له 7/4/2016. ئه‌م ڕووپێوه ڕووپێوێكی وه‌رزی ده‌بێت كه واته سێ مانگ جارێك جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م ڕووپێوه بابه‌ته‌كانی ته‌ندروستی ,په‌روه‌رده,مووچه‌ی كرێكاران,و كه‌رسته‌ی بیناسازیش له‌خۆده‌گرێت.
به‌رنامه‌ی به‌راوردی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و زیاتر له 170 ئه‌ندامی هه‌یه له‌گشت ووڵاتانی جیهاندا. عێڕاقیش یه‌كێكه له به‌شداربوان له‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك ئه‌ندام له لیژنه‌ی كاروباری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا(ESCWA)كه له 14ووڵات پێك هاتووه. ئامانجی ئه‌م پڕۆگرامه خه‌ملاندنی یه‌كسانی توانای خێزانه‌كان له كڕیندا و هه‌روه‌ها هه‌ژماركردنی كۆی به‌رهه‌مه‌می گشتی ناوخۆ(GDP)یه.