کوردی | العربية | English
وورك شۆپى تایبه‌ت به‌مه‌نهه‌جیه‌تى هه‌ژماركردنى ژماره‌ى پێوانه‌یى بۆ نرخه‌كانى به‌ركاربه‌ر (CPI) و ژماره‌ى پێوانه‌یى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى پیشه‌سازى (PPI)
25 July 2019
له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌نته‌رى سه‌ندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارمه‌تیدانى هونه‌رى له‌رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست  (METAC) و (DFID)  شاندى هاوبه‌ش له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق  به‌شدارییان كرد له‌ وورك شۆپه‌كه‌ له‌ماوه‌ى  7-16 /7/ 2019 له‌پایته‌ختى شاندشینى ئوردن/ عمان. وورك شۆپه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌مه‌نهه‌جیه‌تى هه‌ژماركردنى  ژماره‌ى پێوانه‌یى بۆ نرخه‌كانى به‌ركاربه‌ر (CPI)، به‌رهه‌مه‌كانى پیشه‌سازى (PPI)، به‌رنامه‌ى (R)، كرێیه‌كان، كاڵاى ونبوو، داتاى گه‌وره‌ بۆ كاڵا، زنجیره‌كانى كات بۆ ژماره‌ى پێوانه‌یى و چۆنیه‌تى گۆرینى له‌ساڵى بنه‌رِه‌تى 2007 بۆ ساڵى بنه‌رِه‌تى 2012 وهه‌روه‌ها ده‌رهێنانى كێش له‌نیشانده‌ره‌كانى خه‌رجى له‌رووپێوى كۆمه‌ڵایه‌تى وئابورى خێزان (IHSES) .