کوردی | العربية | English
ووركشۆپى سياسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق
26 July 2016

رۆژى 20/7/2016 ووركشۆپى تايبه‌ت به‌ تاوتوێ كردنى بابه‌ته‌كانى سياسه‌تى نوێى ى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق به‌ ئه‌نجام گه‌يه‌نرا كه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى فيدرال رێكخرابوو به‌ به‌شدارى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى ته‌كنيكى سياسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و به‌رێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى به‌ نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێم به‌شداريان تيايداكرد.

له‌م ووركشۆپه‌ دا شه‌ش گروپ كاريان كرد له‌سه‌ر شه‌ش ته‌وه‌رى په‌يوه‌نديدار به‌ سياسه‌تى هه‌ژارى وه‌ برياره‌ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ زياتريش بكرێنه‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ دانانى پێشنياره‌كانى لێژنه‌ى ته‌كنيكى سه‌باره‌ت به‌ سياسه‌تى نوێى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى