کوردی | العربية | English
ووركشۆپى شيكردنه‌وه‌ى ڕووپێوى ئاسايشى خۆراك
3 August 2016

كارى مه‌يدانى ڕووپێوى ئاسايشى خۆراك له‌هه‌رێمى كوردستان  له‌به‌روارى 10/5/2016تاكو 30/5/2016 به‌ڕێوه‌چوو  و دواى ته‌واوبوونى كارى تۆماركردنى داتاكانى ڕووپێوه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى ناوه‌ندى(مركزى) له‌ ديوانى ده‌سته‌ى ئامار، له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ى ڕێكخراوى WFP كه‌ پالپشتى هونه‌رى و دارايى بوون  بۆ ڕووپێوه‌كه‌ تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار به‌شداريان كرد له‌ ووركشۆپى شيكردنه‌وه‌ى داتاى ڕووپێوى ئاسايشى خۆراك له‌ هوتێل كريستال له‌ هه‌ولێر له‌ به‌روارى  24-30/7/2016 به‌به‌شدارى تيمى  ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و عێراقى فيدڕاڵ . له‌ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كى كاركردن له‌م ووركشۆپه‌ توانرا ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان بۆنيشانده‌ره‌كانى پێويست ده‌ربكات.