له ژێر سه‌رپه‌رشتى بانكى ده‌ولى WB ووركشۆپى يه‌كه‌م ده‌رباره‌ى دانانى ستراتيجيه‌تى نوێى ى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق به ئه‌نجام گهيهنرا له وڵاتى ئوردن/عه‌ممان له‌نێوان 12- 16/6/2016 به‌به‌شدارى ئه‌ندامانى ليژنه‌ى ته‌كنيكى ستراتيجيه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى. له‌م ووركشۆپه تيشك خرايه سهرستراتيجيهتى يه‌كه‌مى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى كه له‌ساڵى 2009 په‌سه‌ند كرا‌و جێ به‌جێ كرا‌و ئاستى جێ به‌جێ كردنى هه‌ڵسه‌نگێنرا تاكو سوود له‌وانه‌كانى وهربگيرێ و هه‌وڵ بدرێ ستراتيجيه‌تى نوێ به‌پشت به‌ستنى به بارودۆخى ئيستاى عێراق دابنرێ. له‌م ووركشۆپه، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم پريزنتهيشنێكى ئاماده كرد‌و نيشانى دا له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌ژارى له‌هه‌رێمى كوردستان بۆسالى 2014 كه دواين دراسه‌ت كراوه له‌سه‌رى به‌هاوكارى بانكى ده‌ولى و تيايدا ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌هه‌رێم 9% زيادي كردووه له‌ساڵى 2014 به به‌راوورد بهڕێژهكهى سالى 2012 كه 3.5%بوو وه بووه 12.5%. برياره كه چوار ووركشۆپى تر تاكۆتايى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ بۆ ته‌واوكردنى ره‌شنووسى ستراتيجيه‌تى نوێى ى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى تاكو بخرێته به‌رده‌ست ليژنه‌ى باڵا بۆ په‌سه‌ندكردن و په‌يڕه‌وكردنى.