کوردی | العربية | English
وۆركشۆپى دووه‌مى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى دووه‌م له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان
10 October 2016

له‌دواى يه‌كه‌مين  وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ دانانى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى دووه‌م له‌مانگى حوزه‌يرانى 2016 كه‌ له‌ ووڵاتى ئه‌رده‌ن له‌لايه‌ن ليژنه‌ى باڵاى ته‌كنيكى و به‌هاوكارى بانكى نيوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدارا  و دواى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى په‌يوه‌نديدار له‌ديوانى ده‌سته‌ى ئامار به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون به‌ بابه‌ته‌كانى ستراتيجيه‌كه‌ ،  وۆركشۆپى دووه‌م  له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر له‌ هوتێل ڕۆتانا ئه‌نجام درا كه‌ بۆماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ڕێكه‌وتى 5/10/2016 تاكو 8/10/2016. مه‌به‌ست له‌م وۆركشۆپه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌هاوكارى بانكى جيهانى و ئاژانسه‌كانى UN  بتوانين ستراتيجيه‌كى نوێ دابيێين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌دواى قه‌يرانه‌كان ڕوو له‌ هه‌رێم و عێراق كردوون به‌هۆى ته‌نگژه‌ى ئابوورى و دارايى شه‌ڕى سه‌پێنراو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى داعشى تيرۆرست ‌.