دوابه دواى به‌شدارى كردنى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له زنجيرهيهك كۆبونه‌وه‌ى تايبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى باڵاى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى ته‌كنيكى ستراتيجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى كه هاوكات ئه‌ندامى ليژنه‌ى ستراتيجى كه‌مكردنه‌وه‌ى ههژاريه.وۆركشۆپى سێيه‌مى ستراتيجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له رێكه‌وتى 1-4 /2 /2017 له هۆتێل رۆتانا له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.به ئاماده‌بوونى دكتۆر مهدى العلاق سه‌رۆكى ليژنه‌ى ته‌كنيكى ستراتيجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و به ئاماده‌بونى ئه‌ندامانى وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده،ته‌ندروستى ،كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى ،رێكخراوه‌كانى سه‌ر به ئاژانسى UN ،ئه‌ندامانى په‌رله‌مان )له هه‌ردوو حكومه‌تى فيدرال و هه‌رێم له ژێر سه‌رپه‌رشتى شاره‌زايانى بانكى دوه‌لى به‌رێوه‌چوو.له‌م وۆركشۆپه‌دا كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه و دارشتنهوهى چالاكى و ده‌ره‌نجامه‌كانى ستراتيجيهكه كرا وه بڕياره له 20 مانگى داهاتوو كۆبونه‌وه‌يه‌كى تر له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت بۆ بڕياردان له‌سه‌ر دوايين گؤرانكارى و چه‌سپاندنى هه‌موو بڕگه‌كانى ستراتيجيهكه.
وۆركشۆپى سێيه‌مى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له عێراق
7 February 2017