له رۆژانى 27 و 28 ى شوباتى 2019، رێكخراوى UNESCO وۆركشۆپێكى رێكخست له‌به‌غدا بۆ هه‌ردوو ليژنه‌ى باڵا و ليژنه‌ى وه‌زاريى پڕۆژه‌ى چاكسازيكردن له راهێنان و خوێندنى پيشه‌يى و ته‌كنيكى (TVET) له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وچه‌ند لايه‌نێكی تر كه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ سوودمه‌ندى پڕۆژه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى كه‌رتى تايبه‌ت له شارى به‌غدا به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به لهپێشينهكان (ئهولهويات) ى پڕۆژه‌كه. ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى باڵا، په‌روه‌رده و كار كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كێتيى ژوورهبازرگانييهكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى پڕۆژه‌كه به‌شدارى وۆركشۆپه‌كه بوون.
له‌م وۆركشۆپه‌دا كه بريكارى وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستيى عێراقى فيدرال، نوێنه‌رانى رێكخراوى UNESCO و يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌شداربوون، گشت ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه له پڕۆژه‌كه‌دا تاوتوێ كراون پێداچوونه‌وه‌يان بۆ كراوه و دواى موناقه‌شه‌كردن پێشنيار و راسپارده‌كانى ئاماده‌بووان وه‌رگيران بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى پێويست ئه‌نجام بدرێت و پڕۆژه‌كه به‌هێزتر و ده‌وله‌مه‌ندتر بكرێت.