دواى راگه‌ياندنى ده‌ره‌نجامى نيشاندهرهكانى ئامانجه‌كانى ههزارهيى پێشكه‌وتوو (MDG) كه له ساڵى 2015 له‌سه‌ر ئاستى جيهان راگه‌يه‌نرا . ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پلانى درێژخايه‌نى هه‌يه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌بوونى و گرفته‌كان كه دانيشتوانى جيهان گيرۆده‌ى بوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر بانگێشتى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان بۆ دانيشتوان UNFPA وۆركشۆپێكى ئه‌نجامدا له وو‌ڵاتى ميسر به به‌شدارى ووڵاتانى (عێراق ،ميسر،لبنان،ئوردن،تونس)به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نيشاندهرهكانى پێويست تا ساڵى2030 بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ بكرێت و نيشاندهرهكان به ده‌ست بێت. وۆركشۆپه‌كه دوو ڕۆژى خاياند له به‌روارى 10-11 / 10 / 2016 كه تيايدا نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئاماريش به‌شدار بوو و ئه‌مه يه‌كه‌م جاره كه ده‌سته‌ى ئامار به‌شدارى ده‌كات له‌م جۆره وۆركشۆپانه كه تا ئێستا ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق نوێنه‌رايه‌تى عێراقى ده‌كرد .
وۆركشۆپى ئامانجه‌كانى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام له وو‌ڵاتى ميسر
18 October 2016