دوابه‌دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSME) له ڕێكه‌وتى 8/12/2022 به‌پێى پلانى ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (UNDP) بۆ ئه‌نجامدانى چوار وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان.
وەزارەتی پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان_ده‌سته‌ى ئامارى هەرێم بە هاوبەشی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان(UNDP) و پاڵپشتی دارايى ئاژانسی ولايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) له ڕێكه‌وتى 12/3/2023 بە ئامادەبوونی بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان لە وه‌زاره‌تى پلاندانان يه‌كه‌م وۆركشۆپى له‌گه‌ڵ لايه‌نه حكومييه‌كان (نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و ...هتد) له هۆتێل ديدهمان له هه‌ولێر ئه‌نجامدا. وا بڕياره وۆركشۆپه‌كه بۆ ماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و تيايدا لايه‌نه‌كانى تر له كه‌رتى تايبه‌ت، زانكۆكان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له ڕۆژانى داهاتوو به‌شدار ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوهكهو وه‌رگرتنى ڕاو پێشنيارى به‌شداربوان به‌شێوه‌ى گروپ (Group Discussion) به ئامانجى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت.