بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى رووپێوى روال و لاوان لە عێراق و هەرێمى کوردستان، لەرێکەوتى 16/10/ 2018 لە هوتێل ڤان رۆیال لەژێر سەرپەرشتى سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم و بە بەشدارى هەردوو ڕێکخراوىUNFPA و UNICEF و بە ئامادەبوونى تیمى هونەرى دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراق دكتور ضياء عواد وه نوێنەرانى وەزارەتى رؤشنبیرى و لاوان لە عێراق و هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرایەتى گشتى لاوان لەهەرێمى کوردستان و نوێنەرانى هەریەک لە وەزارەتەکانى (پەروەردە،تەندروستى، کارو کاروبارى کۆمەلایەتى، ناوخۆ، رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى ) وۆرکشۆپێکى فراوان ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نیشاندەرە پێشنیارکراوەکان و پێشنیارکردن و دانانى نیشاندەرى ترى گرنگ لە رووپێوەکە وە دانانى پلان بۆ قۆناغەکانى تر و داهاتوو.
وۆرکشۆپى راوێژکارى لایەنەکانى پەیوەندیدار بۆ رووپێوى ڕواڵ و لاوان لە عێراق و هەرێمى کوردستان
23 October 2018