رۆژانی ١٢-١٣/١٠/٢٠٢٢ سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق وسەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی وۆرکشۆپی (نیشاندەرەکانی ئاماری دانیشتووان و پەیامەکانی راگەیاندن) کرد لە هەولێر بۆ نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان بەهاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان.
لەماوەی دوو هەفتە، دوو وۆرکشۆپ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەکان وپارێزگاکانی عێراق وهەرێمی کوردستان ئەنجامدران بۆ ووردکردنەوەی ئامانجەکانی دەزگای ناوەندی ئامار ودەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە کۆکردنەوەی ئاماری دانیشتووان لەم قۆناغهی نەبوونی سەرژمێری گشتی دانیشتووان. له لايهكيترهوه ودەرفەتێک بوو بۆ زیاتر نزیکبونەوە لە وەزارەتەکان وپارێزگاکان وگوێگرتن لە تێبینی وبۆچوونیان لەسەر بابەتەکانی ئامار بە گشتی وچۆنیەتی باشتر کردنی پەیوەندی وهاوکاری نێوان بەشەکانی ئامار لە وەزارەتەکان ودەزگاکانی ئاماری فیدرال وهەرێمی کوردستان ههروهها ئاماژە درا بە رەشنوسی یاسای نوێی ئامار کە لە کاتی پەسەند کردنی جێگەی یاسای ئاماری ژ ٢١ سالی ١٩٧٢ ئەگرێتەوە.
لە دوو رۆژی وۆرکشۆپی ئەم جارەیان، پرێزینتەیشنی جیا نیشان درا لەسەر ئاماری دانیشتووان ودوا هەولەکانی دەزگا ناوەندی ودەستەی ئامار بۆ جێبەجێ کردنی سەرژمێری ودواتر پێشنیار و ڕاسپاردەکان بۆ چۆنیەتی رێکخستن وبلاوکردنەوەی ئاماری دانیشتووان تاووتوێکران وخرانە روو.