بە مەبەستی پێشکەشکردنی پلانی کار بە گشتی و ئاڵۆگۆڕکردنی بیڕوڕا سەبارەت بە چاڵاکییەکانی ڕابردوو و داهاتووی دەستەی ئاماری هەرێم، وۆرکشووپێک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو
بە سەرپەرشتی بریکاری وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئامار بە وەکالەت، سیروان محمد، وۆرکشۆپی ڕاوێژکاریی دەستەی ئاماری هەرێمی لە نێوان 20-21/ 2023/12 بەڕێوە چوو بە بەشداری بەڕێوە بەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و نوێنەرانی بەشە ئامارییەکان و بەرپرسانی بەشە ئامارییەکان لە دەستەی ئاماری هەرێم.
لە سەرەتاوە، لە لایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای دهۆکەوە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و پاشان بریکاری وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئامار بە وەکالەت باس لە ئامانجی ئەم وۆرکشووپە کرد کە بە ئامانجی پێداچوونەوە بە چاڵاکییەکانی دەستە لە ڕابردوو و ئەوەی پێویستە لە داهاتوو بکرێ وهەروەها ئاڵۆگۆڕی بیرۆڕا و داهێنان لە کارە ئامارییەکان کرا وەکۆ بابەتی زانیاری جۆگرافی و ئابووری کە گرنگە ئەنجام بدرێ.
دواتر بەرپرسانی بەشە ئاماریەکانی کشتوکاڵ و ژینگە، پەروەردە و تەندروستی، بیناسازی ، زانیاری جۆگرافی، بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن کار و چاڵاکییەکانیان پێشکەشکرد.
لە ڕۆژی دووەمی وۆرکشووپەکە، چاڵاکییەکانی بەشی ئامارەکانی نرخی بەکاربەر، و بەشی ئاماری هێزی کار و دانیشتوان پێشکەش کران. لە کۆتاییدا، بەشداربووان تێبینییەکانییان سەبارت بە ناوەڕووکی وۆکشووپەکە خستە ڕوو و هەندێک پێشنییار ئاراستەی بریکاری وەزیری پلاندانانیان کرد بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی کارە ئامارییەکان لە داهاتوو.