لە چوارچێوەی چالاکيیەکانی گروپی شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ ئامارەکانی پەنابەران، ئاوارەکان و بێوڵاتينامهكان (EGRISS) كه سەرۆکی دەستەی ئامار له ساڵى 2020 بووهته ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنى ئهم گروپە، ڕۆژی17 ئۆکتۆبەر 2023 لە وێبیناری تایبەت بە دەستنیشانکردن و لهخۆگرتنی ئاوارەکان، پەنابەران و بێوڵاتينامهكان لە كاره ئامارييهكاندا، بەشداریى کرد. ئهم وێبيناره له لايهن گروپی کارکردن لەسەر ڕووپێوە خێزانیيەکان سهر به يهكهى ئامارى نهتهوهيهكگرتووهكان (UNSD) بۆ نوێنهرى 135 وڵات ڕێك خرا بوو و سهرۆكى دهستهى ئامار لەگەڵ دوو شارەزای تری نێودەوڵەتی قسەکەرانى وێبينارهكه بوون. سەرۆکی دەستەی ئامار پرێزینتەیشنێکی ئامادە کردبوو بۆ ئەم وێبینارە و دوای تەواوبوونی، وەڵامی پرسیارەکانى بەشداربووان درانهوه.
ئامانج لەم وێبینارە گەنگەشهکردن بوو لەسەر ئهو ڕێکارە جیاوازانهى کە پێویستە لە ڕووپێوە خێزانيیەکان بگیرێنە بەر بە بەکارهێنانی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆکردنەوەی ئامارەکانی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەران کە ساڵی 2020 لە لایەن کۆميسیۆنی ئامار لە نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەند کرا و دەستەی ئامار ڕۆلی سەرەکيی هەبوو لە داڕشتنیان بە سوودوەرگرتن لە شارەزایی دەستە کە چەند ساڵێک بوو چەندین ڕووپێوی ئاماری لەم بوارە ئەنجام درابوون.
جێگەی ئاماژەپێکردنە کە ئهم گروپه له ساڵى 2016 دامهزراوه و سەرۆکی دەستەی ئامار و بەرپرسی ئامارەکانی دانیشتوان و هێزی کار لە دەستە لە ساڵی 2017 لەم گروپە نێودەوڵەتییە ئەندامن و لە تەواوی چالاکیيەکانی بەشدارییان کردووە کە دوایینيان کۆبوونەوەی فراوانی ئەندامانی لیژنەکە بوو له مانگی 12ساڵی 2022لە وڵاتی ئهتيوپى.