کوردی | العربية | English
ئه‌نجام دانی رِوپێوی ئاماری بیناسازی و ئاوه‌دانكردن
20 September 2012
ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى له‌ به‌غدا هه‌لده‌ستێت به‌ ئه‌نجام دانى رِوپێوى موَله‌تى بیناو دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێم له‌ رِێكه‌وتى 19/9/2012 له‌ ژێر چاودێرى سه‌روَكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌شی ئامارى بیناسازى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم . خولى مه‌شق و پێگه‌یاندى توێژه‌ر بۆ ماوه‌ی 3 روَژ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و رِوپێو و كارى مه‌یدانى له‌ 30/9/2012 ده‌ست پێ ده‌كات بوَ ماوه‌ى 21 روَژ. 33 توێژه‌رى مه‌یدانى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن بوَ به‌ده‌ست هێنانى زانیارى له‌ سه‌ر 2074 دامه‌زراوه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر, دهوك, سلێمانى, و گه‌رمیان .