ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى بهرێوهبهرهكانى ئامار له هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى كرد له رێكه‌وتى 3.4.2019 له هۆتێل كریستال له هه‌ولێر كه تایبه‌ت بوو به گه‌رى سێ یه‌مى رووپێوى بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كانى ئه‌م رووپێوه به‌شداریان كرد كه بریتى بوون له وه‌زاره‌ته‌كانى (پلاندانان، بازرگانى، په‌روه‌رده و ته‌ندروستى) هه‌روه‌ها رێكخروهكانى UNFPA, UNICEF, IOM, OCHA, WHO.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسیارنامهكانى ئه‌م رووپێوه پێشكه‌ش كرا كه پێكهاتووه له چوار پرسیارنامه و 24 به‌ش و بۆ به‌شداربووان جۆرى نیشاندهرهكان كه ده‌رده‌كه‌ون له‌م رووپێوه روونكرانه‌وه و به‌شداربووان تێروانینیان خسته روو له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارنامانه. جێگاى ئاماژه پێكردنه كه بریاره مانگى 5 / 2019 تیمێكى بانكى ده‌ولى كه پالپشتى ئه‌م رووپێوهیه سه‌ردانى عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى ئاماده‌كارییه‌كان تاكو بریاربدرێت له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى كارى مه‌یدانى بدرێت ، ئه‌م رووپێوه گرنگى خۆى هه‌یه له ده‌ستنیشانكردنى هێلى تازه‌ى هه‌ژارى و رێژه‌كه‌ى له‌گه‌ل ده‌یان نیشانده‌رى تر.