پڕۆژه‌ى تۆمارى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان
دواى كۆتایى هاتنى قوَناغى ئاماده‌كارى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرِۆژه‌ى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ (2015\6\7) ته‌واوكه‌رى قۆناغى دووه‌مى پرِۆژه‌كه ده‌ستى پێ ده‌كات, كه ئه‌مروَ خولى مه‌شق بوَ سه‌روَك تیمه‌كان له تیمه‌كانی كاری مه‌یدانی ئه‌وانیش كه ژماره‌یان (611) سه‌رۆك تیمن , له 16 هۆلی رِاهێنان له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌ولێر (5) هۆڵ ,دهۆك (6) هوَڵ ,سلێمانی (2) هوَڵ , گه‌رمیان (1) هوَڵ ,راپه‌رِین (1) هۆڵ , سۆران (1) هۆڵ , ماوه‌ی ئه‌م مه‌شقه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو 2015\6\8)) له‌م خوله‌دا مه‌شق به سه‌رۆك تیمه‌كان ده‌كرێت و شرۆڤه‌ی فۆرمی ئاواره‌كان و فۆرمی نوێكردنه‌وه‌ی گشتی بۆخێزانی ئاواره عێراقیه‌كان له مه‌یدان و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پرِكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌گه‌ل خێزانه ئاواره‌كاندا و چۆنیه‌تی به‌دواداچون و رێكخستنی كار له مه‌یدان