کوردی | العربية | English
ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ڕووپێوی بارودۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان 2021
29 June 2022

ئەمرۆ رێکەوتی 28.6.2022 بە ئامادەبوونی بەڕێزان، وەزیری پلاندانان، نوێنەری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان UNFPA لە عێراق، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بریکاری وەزارەتی  کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی پلاندانان، ڕاوێژکاران و نوێنەرانی وەزارەتەکانی (تەندروستی، پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) و نوێنەری  ئەنجوومەنی باڵای خانمانی ھەرێمی کوردستان، لە رێورسمێکی تایبەتدا دەستەی ئاماری ھەرێم ئەنجامەکانی ڕووپێوی بارودۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان 2021 ڕاگەیاند. گەری یەکەمی ئەم  رووپێوە  لە ساڵی 2011 ئەنجامدرا و گەری دووەمی لەسالی 2021 .

دەستەی ئاماری ھەرێم بە ھاوبەشی لەگەل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان UNFPA ئەم رووپێوەی ئەنجامداوە.

نیشاندەرەکانی بەدەستھاتوو لە رووپێوەکە وەکو بنەمایەکی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان ھەردوو ڕەگەز و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ئافرەتان و نیشاندەرەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان لە خۆوە دەگرێت، لەم چوارچێوەیەدا و ئەنجامەکانی ئەم رووپێوە نیشاندەر و داتای گرنگی تێدایە و دەتوانرێت لەسەر بنەمای ئەم داتایانە کاری گرنگ و هەنگاوی ئەرێنی بنرێت بە مەبەستی کارئاسانی و بەرەوەپێشبردنی ڕەوشی ئافرەتان و بەرچاوڕوونی گونجاو بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ھەتا بتوانرێت بە شێوازێکی باشتر خزمەت بەم چینەی کۆمەڵگا بکرێت.