کوردی | العربية | English
ڕۆژى جيهانى ئامار
20 October 2022

ڕۆژی جیهانی ئامار ساڵانه‌ لە 20 ى تشرینی یەکەمدا بەڕێوەدەچێت. ڕۆژى جيهانى ئامار ياد ده‌كرێته‌وه‌ بۆ دەستکەوتەکان له‌ ئامارە فەرميیيه‌كان.

ئامار گرنگييه‌كى تايبه‌تی هه‌يه‌ و‌ بریتییە لە کۆکردنەوە و شیکردنەوە و ده‌ركردنى قه‌باره‌يه‌كى زۆر لە داتا ژمارەییەکان. ئەم بوارەی بیرکاری ڕێگە بە زاناکان دەدات کە دۆزینەوە نوێیەکان ئەنجام بدەن. یارمەتی پیشەسازییەکان دەدات بەرهەمی سەلامەتتر دروست بکەن. ئامار يارمه‌تى دەرمانسازان ده‌دات كه‌ په‌ره‌ به‌ كه‌رتى ده‌رمانسازى بدرێت. زانایانی کەشناسی لە کاتی پێشبینیکردنی کەشوهەوادا پشت بە ئامار دەبەستن. وەبەرهێنەرانیش بەهۆی ئامارەکانەوە بڕیاری دارایی باشتر دەدەن.

له‌م ڕۆژه‌ گرنگه‌دا، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ پێويستی زانى چه‌ند ئامارێكى گرنگ بخرێته‌ ڕوو. پيرۆزه‌ ئه‌م ياده‌ له‌ ته‌واوى خێزانى ئامار.

 تکایە بۆ بینینی ئامارە گرنگەکان ئەم لینکە کلیک بکە.