کوردی | العربية | English
ڕێوڕەسمی پلاندانان و ئامار
17 December 2025

ڕێوڕەسمی پلاندانان و ئامار: پەیوەندییەکی گرنگ بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦/١٢/٢٠٢٥ لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی پلاندانان بەرێز (سیروان محەممەد ) ڕێوڕەسمی پلاندانان و ئامار بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بریکاری و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان( UNFPA, UNICEF , UNDP,WFP ) و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەکادیمیکەکانی زانکۆ و نوێنەری فەرمانگە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرانی ئامار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان .

ئامانج لە ڕێوڕەسمەکە خستنەڕووی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان و دیدگای وەزارەتی پلاندانان بۆ کاری هاوبەش لەگەل وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.