وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم بە وەکالەت لەگەل بەرێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەلجیکا بەشداریان کرد لە یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی هاوکاری پەرەپێدان لە برۆکسل پایتەختی وولاتی بەلجیکا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هاوبەشی کارکردن نێوان حکومەتی عیراق ویەکێتی ئەوروپا. نوێنەرانی حکومەتی فیدرالی پێک هاتبوو لە باڵوێز بەڕێز احمد بەرواری وجێگری باڵوێز خاتوو بێریڤان دۆسکی لەگەل بەڕێز د.ماهر جۆهان بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عیراق و شاندی یاوەری.
ئەم کۆبونەوەیە تایبەت کرابوو بە پێداچوونەوە بە ئەجیندای کارکردنی لیژنەکە لە ماوەی چەند سالی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ و.پلاندانان لە عیراق ولەرێگای وەزارەتەوە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تر.
ئەجیندای کۆبونەوەکە بریتی بوو لە ٤ تەوەری گرنگ:
١-کارکردن بۆ بەدەست هێنانی دەرفەتی کار بۆ گەنجان کە پاڵپشت بێ بۆ هەمەجۆر کردنی ئابووری.
٢-کارکردن بۆ پەرەپێدانی مرۆیی.
٣-کارکردن لە پێناو بەدەست هێنانی ئالیەتی حکومەتی ئەلیکترۆنی بۆ باشتر کردنی حوکمرانی .
٤-پەرەپێدانی دیموکراسی و چۆنیەتی بەرەوپێشەوەچوونی جێبەجێ کردنی ئەجیندای پەرەپێدانی ٢٠٣٠ و پلانی پەرەپێدانی عیراق.
کۆبونەوەکە ٤ سەعاتی خایاند و تیایدا ئاماژەیان دا بە بوونی دەرفەت بۆ دروست کردنی هەماهەنگی پتەو نێوان هەردوو وەزارەتەکانی پلاندانان بۆ ئەوەی هەموو وولات سوود وەربگرێ لە هاوکاریەکان و بەرنامەکانی یەکێتی ئەوروپا چونکە هەموو ئەو خالانەی هاتوو لە ئەجیندای نێوان یەکێتی ئەوروپا وحکومەتی عیراق هەمان گرنگییان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها کاک سیروان محمد ئاماژەیدا کە عیراق و هەرێم کەوتۆتە ژێر کاریگەریەکانی ئالۆزی ناوچەکە کە دوایین نموونە هێرشی ناڕەوا و دڕندانەی ئێران بوو بۆ سەر هەولێر و بۆیە بەشداری بوونی هەرێم لە جێبەجێ کردنی بەرنامەکە زۆر گرنگی هەیە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان .