ڕۆژی پێنجشەممە ۲۸ی ئازار ٢٠٢٤ بریکاری وەزارەتی
پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیروان محمد لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی جیهانی لە عێراق بەڕێز ڕیچارد عەبدولنور لە نووسینگەی خۆی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا کۆبوونەوە. له م کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا له سه ر ئه و پرۆژە بەردەوامانەی به هاوکاری بانکی جیهانی له ھەرێمی کوردستان و پرۆژەیەکی تایبەت به گواستنەوەی پاره بۆ یارمەتیدانی بەشێک لە خێزانە هەژارەکان لەپارێزگای دهۆک که نزیکەی ساڵێکه دواخراوه کە لە چوارچێوەی بنیاتنانی توانای وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەلایەتی ئامادە کراوە. بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا له بارەی چۆنیەتی بەردەوامبوونی پەیوەندی باش له نێوان وەزارەتی پلاندانانی هه رێمی کوردستانی عێراق و نوسینگەی بانکی جیهانی له به غدا بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەومینحە وقەرزانەی دەدرین بە عیراق تاکو هەرێمی کوردستان سوود وەرگرێ لێیان.
هەروەها ئاماژە درا بە پێویستی هەبوونی دوو بابەتی دیکە لە هەرێمی کوردستان یەکێکیان پەیوەستە بە بنیاتنانی توانای مرۆیی بۆ پێوانەکردنی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە دەستەی ئامار وئەوەی تریان دروست کردنی پێوەری سەرمایەی مرۆیی بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بۆ عێراق تەواو بووە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە بە گرنگ زانرا لەسەر بەردەوامبوون لە پەیوەندیکردن بۆ زاڵبوون بەسەر هەر بەربەستێک کە لەوانەیە لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا دروست بێ.
کۆبوونه وه له گه ڵ بانکی جیهانی
30 March 2024