لەژێر چاودێرى سەرۆک وەزیرانى ووڵاتى مصر و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ناوەندى ئامارى مصر کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەمصر-قاهرە ئەنجامدرا، بەئامادەبوونى بەرێزان سەرۆکى یەکێتى ئامارناسانى عەرەب و ئەمیندارى گشتى یەکێتى ئامارناسانى عەرەب و سەرۆکى یەکێتى زانستى ئامارناسان لەعێراق و بەشداربوونى (77) توێژەرى عەرەبی لەبوارەکانى ئامار (2) توێژەر لەدەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان بەشداربوون بهدوو توێژينهوه.
لەژێر درووشمى (لاتنمیە بلااحصاء)/(بێ ئامار گەشەپێدان نابێ) دانیشتنى رۆژى یەکەم دەست کرا بەدیالۆگ و گفتوگۆکردنى توێژینەوە ئامارییەکان کەپێشکەشى کۆنفراس کراون ئەم کۆنفراسە تيشکى خستەسهر کاراکردنى رۆڵى لێکۆلینەوەى ئامار بۆگەشەپێدانى ستراتیجى. هەروەها لەرۆژى دووەم خەڵاتى داهێنەرەکان دابەش کرا بەسەر ئەو کەسانەى لەدامەزراوە و پەیمانگاکانى ئامار کاردەکەن. لەکۆتایى دانیشتنەکە ئاماژە بەئالەنگارییەکان و ئاستەنگەکان کرا وەهەروەها راسپاردەکانى کۆنفراس پەسەندکران و پێشنیار کرا کۆنفراسی داهاتوو بۆیەکێتى ئامارناسانى عەرەب لەسالى 2025 لەهەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت.