ساڵی ٢٠١٦ کۆمسیۆنی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNSD) لە کۆبوونەوەی ٤٧ لەسەر داواکاری هەر یەک لە دەزگای ئاماری نۆروێژ، کۆمەڵەی ئاماری ئەوروپا، تورکستات و کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ڕەزامەندیى دا بۆ درووستکردنی گرووپێکی تەکنیکی بە ناوی (گرووپی شارهزايانى ئامارهكانى پهنابهران و ئاوارهكان – Expert Group on Refugees and IDPs Statistics (EGRIS)). ئامانجى ئەم گرووپە دانانى ڕێباز و ڕێنوێنيى گشتگير و جيهانيى تايبهت بە كۆكردنهوهى داتا لەسەر ئاوارەکان و پەنابەران لە وڵاتان بوو تا کو لە کۆتایی کۆمەڵێک ڕاسپاردەی تەکنیکی ئامادە بکرێن و لە دەزگا ئاماريیەکانی وڵاتان و لایەنەکانی پەیوەندار و بەتایبەتی له داڕشتنی پرسیارنامەی ڕووپێوەکان کاريان پێ بکرێت.
دوای درووستبوونی ئەم گرووپە لەو چوار لایەنە، بە پێویست زانرا کە چەند وڵاتێک و لایەنێک كه ئهزموونيان له ههڵسوكهوت لهگهڵ ئاواره و پهنابهراندا ههيه بانگهێشت بکرێن بۆ ئەندامیەتی لەو گرووپە دا تا کو لە شێوازی کۆکردنەوەی داتای ئاماری بۆ پەنابەران و ئاوارەکان و هەروەها لە ڕێکخستنی ئەو ڕێبازە ئامارييه سوود لە ئەزموونیان وەربگرن. بۆیە، ساڵی ٢٠١٧، بە فەرمی داوا لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەندامیەتی لەم گرووپە و لەو کاتەوە سەرۆکی دەستەی ئامار و بەرپرسی بەشی ئامارەکانی دانیشتووان و هێزی کار لە کۆبوونەوەکان بەشدارن. تا ئێستا ٢ کۆبوونهوهى باڵا ئهنجامدراون، يهكهميان له ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی نۆروێژ و دووهميان له ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی تورکیا و کۆبوونەوهيهكی تری لاوەکی لە وڵاتی یوگەندا له ساڵی ٢٠١٨ ئهنجام درا. هاوتهريب له گهڵ كۆبوونهوهكانى ليژنهى باڵا، زنجيرهيهك كۆبوونهوه و كۆنفرانسى ئۆنلاین سازدراون كه به شێوهيهكى چالاكانه بهشداريمان كردووه و دواترينيان له ڕۆژی ٣٠ ئازارى ساڵی ٢٠٢٢ بوو کە تیایدا پرێزینتەیشنی تایبەت بە کوردستان نیشان درا بە بە هاوبەشی لەگەل دەزگای ئاماری ئۆکرانیا .
دوای ٤ ساڵ لە ئەندامیەتيی گرووپەکە، سەرۆکی دەستەی ئامار بوو بە ئەندام لە لیژنەی بەڕێوەبردن (Steering Committee) کە لە ١٥ ئەندام پێکهاتووە. لەو ماوەیە، لە داڕشتنی ڕاسپاردە تەکنیکيیەکان بۆ چۆنیەتيی کۆکردنەوەی ئاماری ئاوارەکان و پەنابەران بەشداریمان کرد و دوای تەواوبوونی کارەکان، ڕاپۆرتی تەکنیکيی ڕاسپاردەکان لە کۆبوونەوەی ساڵانەى کۆمسیۆنی ئامارى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک له مانگی ٣ ساڵی ٢٠٢٠ خرایە بەردەم ئەندامانی و دواى پەسەندکردنى، داوا کرا کە کارەکانی ئەم گرووپە تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بن بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕاسپاردهكان لە زۆربەی دەزگا ئاماریيەکان بە پێی تواناكانيان و ئاشنابوونیان بەو ڕاسپاردانە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتيی هەرێم و عێراق دەکات لەم گرووپە نێودەوڵەتيیە و تا ئەمڕۆ ڕۆلی سەرەکيی بینیوە لە تەواوی کارەکان کە جێگەی شانازیيە و ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی کاری ئاماریيە لە هەرێمی کوردستان.
لینکی پەیوەندار:
https://www.youtube.com/watch?v=-KKQ4ddXfbA&list=PL5d7QROUpeeFi_kYLXz0ZnEa7f0M1sikW&index=1
https://ec.europa.eu/eurostat/documents/3859598/9315869/KS-GQ-18-004-EN-N.pdf