کوردی | العربية | English
گرێبه‌ست ويادداشتى لێك تێگه‌يشتن له‌ نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و كۆميسۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى
23 June 2015
رؤژى پێنج شه‌ممه‌ 18/6/2015 له‌ نوسينگه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان  گرێبه‌ست ويادداشتى لێك تێگه‌يشتن له‌ نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و كۆميسۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان واژوو كرا . ئه‌م يادداشته‌ لێك تێگه‌يشتنه‌ په‌يوه‌نديداره‌ به‌ رێكخستنى ئه‌و هاوكارييه‌ى كه‌ رێكخراوى ناوبراو له‌ رووى ماددى و ته‌كنيكيه‌وه‌ پێشكه‌شى ده‌كات بۆ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌  پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان . جێگاى ئاماژه‌ پێكردنه‌ , ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ دێت دواى واژووكردنى دوو رێككه‌وتنى تر له‌گه‌ڵ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دانيشتوان.