کوردی | العربية | English
هەواڵ

کۆبونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سندوقی هاوکاری بۆ ریفۆرمی ئابوری (FFER)

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری پلاندانان بە هاوبەشی لەگەڵ جێگری نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ( UNDP) لە عیراق بەڕێز ئیلیمان جاگنی و بەڕێز نیک هیگنز ڕاوێژکاری باڵای پەرەپێدان لە ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمەریکا (USAID) لە عیراق سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سندوقی هاوکاری بۆ جێبەجێ کردنی نەخشە ڕێگەی ڕیفۆرمی ئابوری لە هەرێمی کوردستان کرد
6 April 2023

شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال

ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار (ILO) له‌ ڕۆژانى 12-16/3/2023 بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ خوڵێكى ئاشناكردن و ڕاهێنان سه‌باره‌ت به‌ شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال (Actuarial Analysis) بۆ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تيى فيدراڵ، له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌.
20 March 2023

کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارساناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەووڵاتى مصر-قاهرە

لەژێر چاودێرى سەرۆک وەزیرانى ووڵاتى مصر و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ناوەندى ئامارى مصر کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەمصر-قاهرە ئەنجامدرا.
16 March 2023

وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (MSME)

دوابه‌دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 به‌پێى پلانى ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (UNDP) بۆ ئه‌نجامدانى چوار وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان.
13 March 2023

چاوپێكه‌وتنى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريمى كوردستان به‌ڕێز(سيروان محمد محى الدين) له‌ ڕێكه‌وتى 21/2/2023 چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامدا، له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم باسى له‌ پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى وچۆنيه‌تى ئه‌نجامدانى وگرنگى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌ كرد، هه‌روه‌ها چه‌ندين ئامارى خه‌مڵێنراوى تايبه‌ت به‌ ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.
23 February 2023

كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێگرى به‌رپرسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA

سه‌ر له ‌به‌یانى ڕێككه‌وتى 18.1.2023 له‌ دیوانى ده‌سته‌ى ئامار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار پێشوازى كرد به‌ڕێز (گاریك هایراپێتیان) ‌ جێگرى به‌رپرسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له‌ عێراق / هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى.
21 February 2023

ده‌رئه‌نجامه ڕووپێوه‌كى نوێ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە عێراق

ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، ده‌ره‌نجامى ڕووپێوى دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (MSMEs)ی بۆ كه‌رتى تايبه‌ت‌ له‌هه‌رێمى كوردستان راگەیاند کە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ پارێزگاكان جێبەجێی کرد.
12 December 2022

ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت

بڕياره‌ له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 له‌ هۆتێل ڕۆتانا له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت ڕابگه‌يه‌نرێت. ئه‌م ڕووپێوه‌ ئه‌نجامدرا له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ مانگى ئادارى ساڵى 2022.
7 December 2022

وۆركشۆپى دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆ پلانى پڕۆژەکانی ساڵی 2023

بەمەبەستی پێشکەشکردنی پلانی کاری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکانی ساڵی 2023 و گفتۆگۆکردن لەسەر ئەم پرۆژانە، لە ڕۆژانی 30/11/2022- 1/12/2022له‌ پارێزگاى سلێمانى ووركشۆپێك ڕێكخرا.
4 December 2022

خولى ڕاهێنانى تایبه‌ت به‌ ڕووپێوى جۆرى و شیكارى داتاى جۆرى (Qualitative Data Analysis) به‌ به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى شیكارى(NVivo)

به‌ هاوكارى سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ، تیمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق ، به‌شداریمان له‌ خولى راهێنانى تایبه‌ت به‌ ڕوپێوى جۆرى و شیكارى داتاى جۆرى (Qualitative Data Analysis)به‌ به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى شیكارى NVivo) (كرد كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زا (دكتۆر محمد حسن حسنى) مامۆستا له‌سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى –‌ زانكۆى ئه‌مریكى/ قاهیره‌، پێشكه‌شكرا كه‌ ماوه‌ى 5 رۆژى خایاند له‌ رێككه‌وتى 6-10/11/2022 له‌ شارى به‌غدا.
17 November 2022

وه‌زیرى پلاندانان: له ‌هه‌ولًه‌كانمان به‌رده‌وامين بۆ دۆزینه‌وه‌ى بازاڕى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆيى

د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه‌‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ڕووپێوێك به‌رچاوڕوونى زیاترمان پێده‌دات بۆ ده‌ست نیشانكردنى كه‌م و كوڕى و لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى " ئه‌م ووته‌ى وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 2-11-2022 هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ڕێكخراوى UNDP و ستافى هونه‌رى تيمى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ به‌ئاماده‌بونى سه‌‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگكارانى ڕووپێو له‌ ده‌سته‌ى ئامار.
6 November 2022

خولى فێربوونى ئامانجه‌كانى صندوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) بنه‌ماكانى په‌يوه‌نديكردن له‌ چه‌ند بابه‌تێكى هه‌ستيارى وه‌ك (ته‌ندروستى و زاينده‌يى، توندوتيژى جێنده‌رى و تواناكانى گه‌نجان)

له‌ ڕێكه‌وتى 1/11/2022 فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى به‌ هاوكارى صندوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى (خولى فێربوونى ئامانجه‌كانى صندوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) بنه‌ماكانى په‌يوه‌نديكردن له‌ چه‌ند بابه‌تێكى هه‌ستيارى وه‌ك (ته‌ندروستى و زاينده‌يى، توندوتيژى جێنده‌رى و تواناكانى گه‌نجان)
2 November 2022

ڕۆژى جيهانى ئامار

له‌م ڕۆژه‌ گرنگه‌دا، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ پێويستی زانى چه‌ند ئامارێكى گرنگ بخرێته‌ ڕوو. پيرۆزه‌ ئه‌م ياده‌ له‌ ته‌واوى خێزانى ئامار.
20 October 2022

وۆرکشۆپی (نیشاندەرەکانی ئاماری دانیشتووان و پەیامەکانی راگەیاندن)

رۆژانی ١٢-١٣/١٠/٢٠٢٢ سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق وسەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی وۆرکشۆپی (نیشاندەرەکانی ئاماری دانیشتووان و پەیامەکانی راگەیاندن) کرد لە هەولێر بۆ نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان بەهاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان.
13 October 2022

كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى تايبه‌ت به‌روپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى زۆر بچوك ، بچوك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت

له‌ رێكه‌وتى 10/10/2022 به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى تايبه‌ت به‌روپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى زۆر بچوك ، بچوك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و هه‌ماهه‌نگارى‌ رێكخراوى UNDP له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان و ستافى Team International له‌ هۆڵى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.
13 October 2022

وۆركشۆپى دامه‌زراندنى سیسته‌مى نیشتمانى زانیارى توندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى GBVIMS

له‌رێكه‌وتى 13.9.2022 له‌ هۆتێل ڤان رۆیاڵ له‌ شارى هه‌ولێر وۆركشۆپى دامه‌زراندنى سیسته‌مى نیشتمانى زانیارى توندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى GBVIMS كه‌ له‌لایه‌ن سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA رێكخرابوو بۆماوه‌ى 1 رۆژ به‌ڕێوه‌چوو
19 September 2022

وۆرکشۆپی هەژاری فڕە رەهەندی (MPI)

بەشداریمان کرد لە عەممان پایتەختی شانەشینی ئوردن لەگەل شاندی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە وۆرکشۆپی سێ رۆژی لە ٦-٨\٩\٢٠٢٢
8 September 2022

دوو خولى ڕاهێنان بۆ رووپێوى ژماره‌ى پێوانه‌يى پيشه‌سازيى دامه‌زراوه‌ گه‌وره‌كان بۆ ساڵى 2022 به‌ ڕێوه‌ چوو

به‌ پشتبه‌ستن به‌ پێداويستييه‌كانى به‌شى ژماره‌ى پێوانه‌يى و به‌ مه‌به‌ستى هه‌ژماركردنى ژماره‌ى پێوانه‌يى به‌رهه‌مى پيشه‌سازى بۆ دامه‌زراوه‌ گه‌وره‌كان بۆ ساڵى 2022 ، دوو خولى راهێنان ئه‌نجام درا.
24 July 2022

خولى راهێنانی رووپێوى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و گه‌ياندن بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵى 2022 به‌ ڕێوه‌ چوو

له‌ ڕێكه‌وتى 3/7/2022 خولى ڕاهێنان بۆ ڕووپێوى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و گه‌ياندن بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵى 2022 له‌ به‌ڕێوەبه‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى دهۆك به‌ ڕێوه‌ چوو به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى دهۆك.
6 July 2022

ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ڕووپێوی بارودۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان 2021

ئەمرۆ رێکەوتی 28.6.2022 بە ئامادەبوونی بەڕێزان، وەزیری پلاندانان، نوێنەری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان UNFPA لە عێراق، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی پلاندانان، ڕاوێژکاران و نوێنەرانی وەزارەتەکانی (تەندروستی، پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) و نوێنەری ئەنجوومەنی باڵای خانمانی ھەرێمی کوردستان، لە رێورسمێکی تایبەتدا دەستەی ئاماری ھەرێم ئەنجامەکانی ڕووپێوی بارودۆخی تەندروستی و
29 June 2022