کوردی | العربية | English
هەواڵ

خۆلى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (MSME) 20-21/9/2023

دوابه‌دواى ئه‌نجامدانى ووركشۆپى ڕاوێژكارى يه‌كه‌م‌ كه‌ ڕێكه‌وتى 12/3/2023 ئه‌نجامدرا, خولى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ميكانيزمى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان (MSME) ڕێك خرا.
26 September 2023

خولى راهێنانى سيسته‌مى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى له‌ هه‌ولێر 17-21 ئه‌يلوول2023

لەژێر سەرپەرشتی بانکی جیهانی وبەهەماهەنگى و هاوبەشی نێوان ده‌زگاى ناوەندی ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئاماری هەرێمی کوردستان ، وورکشۆپی ڕاهێنان لەسەر سیستەمی ژمێریاری نه‌ته‌وه‌يى لە هەولێر بەڕێوەچوو لە نێوان 17-21ی ئەیلوولی 2023
21 September 2023

کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارساناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەووڵاتى مصر-قاهرە

لەژێر چاودێرى سەرۆک وەزیرانى ووڵاتى مصر و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ناوەندى ئامارى مصر کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەمصر-قاهرە ئەنجامدرا.
16 March 2023

وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (MSME)

دوابه‌دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 به‌پێى پلانى ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (UNDP) بۆ ئه‌نجامدانى چوار وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان.
13 March 2023

ده‌رئه‌نجامه ڕووپێوه‌كى نوێ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە عێراق

ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، ده‌ره‌نجامى ڕووپێوى دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (MSMEs)ی بۆ كه‌رتى تايبه‌ت‌ له‌هه‌رێمى كوردستان راگەیاند کە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ پارێزگاكان جێبەجێی کرد.
12 December 2022

ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت

بڕياره‌ له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 له‌ هۆتێل ڕۆتانا له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت ڕابگه‌يه‌نرێت. ئه‌م ڕووپێوه‌ ئه‌نجامدرا له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ مانگى ئادارى ساڵى 2022.
7 December 2022

وه‌زیرى پلاندانان: له ‌هه‌ولًه‌كانمان به‌رده‌وامين بۆ دۆزینه‌وه‌ى بازاڕى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆيى

د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه‌‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ڕووپێوێك به‌رچاوڕوونى زیاترمان پێده‌دات بۆ ده‌ست نیشانكردنى كه‌م و كوڕى و لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى " ئه‌م ووته‌ى وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 2-11-2022 هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ڕێكخراوى UNDP و ستافى هونه‌رى تيمى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ به‌ئاماده‌بونى سه‌‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگكارانى ڕووپێو له‌ ده‌سته‌ى ئامار.
6 November 2022

خولى ڕاهێنانى ڕووپێوى يه‌كه‌ گه‌شتيارييه‌كان بۆ ساڵى 2022 به‌ڕێوه‌ چوو

به‌ مه‌به‌ستى ڕاهێنانى توێژه‌رانى مه‌يدانى له‌ سه‌ر چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى پرسيارنامه‌ى ڕووپێوى يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان, خولێكێ سێ ڕۆژه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ ڕێوه‌ چوو.
28 May 2022

خولى ڕاهێنان بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابورييه‌كان له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2022 كرايه‌وه‌

له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێك بۆ ڕاهێنانى توێژه‌ره‌انى مه‌يدانى بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابورييه‌كان (زوربچوك,بچوك,مام ناوه‌ند) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ سالى 2022 به‌ڕێوه‌ چوو. ‌
8 March 2022

خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران TOTبۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوريه‌كان

به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى UNDP و به‌ پاڵپشتى دارايى ده‌زگاى USAID ، خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوريه‌كانى زۆر بچووك ، بچووك و مام ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ چوو له‌ هه‌ولێر له‌ نێوان 23-27/1/2022 له‌ ژێر سه‌ر په‌رشتى تيمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شدارى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى، ناوخۆيى و سه‌رۆك تيمه‌كان له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان .
1 February 2022

خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى2021 به‌ ڕێوه‌چوو

به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى ( بازرگانى تاك و كۆ, فرۆشتن وچاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل) ئه‌نجام درا بۆ ساڵى 2021 له ڕێكه‌وتى 21-23/11/2021.
15 December 2021

سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان

سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان مام ناوه‌ند,بچووك و بچووكتر له‌كه‌رتى تايبه‌ت له‌ڕۆژانى 16و17-11-2021
17 November 2021




كوتای هات به‌كاری مه‌یدانی رووپێوی یه‌كه‌ گه‌شتیاریه‌كان

كاری مه‌یدانی رووپێوی یه‌كه‌ گه‌شتیاریه‌كان دوای دوومانگ كوتای هات
13 December 2017

كردنه‌وه‌ى خولى رووپێوى يه‌كه‌ گه‌شتيارييه‌كان

له‌ڕێكه‌وتى 13،14/9/2017 ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم/به‌شى بازرگانى خولێكى (2)ڕۆژه‌ى ئه‌نجامدا
1 October 2017

رِووپێوى شۆنیه‌كانی بازرگانى ناوخۆیى له‌كه‌رتى تایبه‌ت

له‌ 1/10/2012 كارى مه‌یدانى رِوپێوى بازرگانى ناوخۆیى له‌ هه‌رسىَ پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌ستى پێكرد
14 October 2012

  • 1