کوردی | العربية | English
هەواڵ

ئامادەکاریەکان بەردەوامن بو ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان

رۆژی ٤\٣\٢٠٢٤ بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان کرد لە دیوانی وەزارەتی پلاندانان لە هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ئاماری عیراق و ئەندامانی ژووری عەمەلیات لە هەرێم.
6 March 2024

وێبیناری گروپی شارەزایانی نێودەوڵەتی لە بواری ئاماری پەنابەران، ئاوارەکان و بێوڵاتينامه‌كان

لە چوارچێوەی چالاکيیەکانی گروپی شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ ئامارەکانی پەنابەران، ئاوارەکان و بێوڵاتينامه‌كان (EGRISS) كه‌ سەرۆکی دەستەی ئامار له‌ ساڵى 2020 بووه‌ته‌ ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنى ئه‌م گروپە، ڕۆژی17 ئۆکتۆبەر 2023 لە وێبیناری تایبەت بە دەستنیشانکردن و له‌خۆگرتنی ئاوارەکان، پەنابەران و بێوڵاتينامه‌كان لە كاره‌ ئامارييه‌كاندا، بەشداریى کرد.
23 October 2023

وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تيى گه‌شه‌سه‌ندنى دانيشتوان - ICPD

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ پاڵپشتى و هاوكاريى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 20/9/2023 ورۆكشۆپێكى بۆ تاوتوێكردن و خستنه‌ڕووى بڕياره‌كانى تايبه‌ت به‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تيى گه‌شه‌سه‌ندنى دانيشتوان (International Conference of Population Development – ICPD) ساز كرد.
26 September 2023

كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و يه‌كێتيى وه‌به‌رهێنه‌ران

به‌ سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز د. محمد شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 16/5/2023 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ نێوان ده‌سته‌كه‌ و يه‌كێتيى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ڕێكخرا كه‌ نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى لێكۆڵينه‌وه‌ و زانيارى له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماده‌ى بوون. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر پێشنيارى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و تاوتوێكردنى بارودۆخى وه‌به‌رهێنان و بازاڕى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕێك خرا بوو.
21 May 2023

شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال

ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار (ILO) له‌ ڕۆژانى 12-16/3/2023 بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ خوڵێكى ئاشناكردن و ڕاهێنان سه‌باره‌ت به‌ شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال (Actuarial Analysis) بۆ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تيى فيدراڵ، له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌.
20 March 2023

وۆرکشۆپی (نیشاندەرەکانی ئاماری دانیشتووان و پەیامەکانی راگەیاندن)

رۆژانی ١٢-١٣/١٠/٢٠٢٢ سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق وسەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی وۆرکشۆپی (نیشاندەرەکانی ئاماری دانیشتووان و پەیامەکانی راگەیاندن) کرد لە هەولێر بۆ نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان بەهاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان.
13 October 2022

كۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای دانیشتوانی عیراق لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق مصطفی کاظمی

بە نوێنەرایەتی بەرێز وەزیری پلاندانان لە هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ دوای نیوەرۆ ٩/٦/٢٠٢٢ بەشداریمان کرد لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای دانیشتوانی عیراق لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق مصطفی کاظمی وئەندامیەتی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، پەروەردە، تەندروستی، وەرزش ولاوان، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وسەرۆکی دەزگای ناوەندی ئامار.
9 June 2022

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری پێنجەمین كووبونەوی باڵای سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد.

روژی دوشەممە ٦/٦/٢٠٢٢ لە بەغدا سیروان محمد سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری ‎پێنجەمین کۆبونەوەی دەستەی باڵای ‎سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری پلاندانان لە ‎عێراق.
9 June 2022

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەت بە سەرژمێری لە بەغدا دەکات

لەسەر داوای بەرێز وەزیری پلاندانان لە عیراق لەگەل سکرتێری دەستەی بالای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەشداریمان کرد لەکۆبونەوەی وەزیری پلاندانان لەگەل ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری وئیدارەی جێبەجێ کاری سەرژمێری لە عیراق لە بەغدا رۆژی ٢٥ ئایاری ٢٠٢٢.
26 May 2022

كۆبوونه‌وه‌ى جێگری نوێنەر

كۆبوونه‌وه‌ى جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان
14 July 2021

ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ڕووپێوى هه‌رزه‌كاران و لاوان له‌ هه‌رێمى كوردستان 2019

ئه‌مرؤ به‌روارى 23.8.2020 له رێورسمێكى شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهه‌نگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق بە یاوەریی نوێنەرانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA
27 February 2021

وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى سه‌رژمێريى دانيشتوان

وۆركشۆپێكى تايبه‌ت به‌ سه‌رژمێريى دانيشتوان له‌ عێراق، كه‌ بڕياره‌ له‌ تشرينى يه‌كه‌مى ساڵى 2021 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوه‌چوو.
12 February 2021

كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق

كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ له‌ نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو
12 February 2021

  • 1