کوردی | العربية | English
هەواڵ

خولى ڕاهێنان بۆ ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره‌، مامناوه‌ند و بچووك)

لە ڕێکەوتی (9-11/5/2023 ) ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى خولێكى ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره‌، مامناوه‌ند و بچوك) له پارێزگاى سلێمانى/ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى سلێمانى
15 May 2023

وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (MSME)

دوابه‌دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 به‌پێى پلانى ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (UNDP) بۆ ئه‌نجامدانى چوار وۆركشۆپى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان.
13 March 2023

ده‌رئه‌نجامه ڕووپێوه‌كى نوێ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە عێراق

ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، ده‌ره‌نجامى ڕووپێوى دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (MSMEs)ی بۆ كه‌رتى تايبه‌ت‌ له‌هه‌رێمى كوردستان راگەیاند کە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ پارێزگاكان جێبەجێی کرد.
12 December 2022

ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت

بڕياره‌ له‌ ڕێكه‌وتى 8/12/2022 له‌ هۆتێل ڕۆتانا له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌‌كانى زۆر بچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSMEs) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت ڕابگه‌يه‌نرێت. ئه‌م ڕووپێوه‌ ئه‌نجامدرا له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ مانگى ئادارى ساڵى 2022.
7 December 2022

وه‌زیرى پلاندانان: له ‌هه‌ولًه‌كانمان به‌رده‌وامين بۆ دۆزینه‌وه‌ى بازاڕى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆيى

د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه‌‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ڕووپێوێك به‌رچاوڕوونى زیاترمان پێده‌دات بۆ ده‌ست نیشانكردنى كه‌م و كوڕى و لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى " ئه‌م ووته‌ى وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 2-11-2022 هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ڕێكخراوى UNDP و ستافى هونه‌رى تيمى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ به‌ئاماده‌بونى سه‌‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگكارانى ڕووپێو له‌ ده‌سته‌ى ئامار.
6 November 2022

كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى تايبه‌ت به‌روپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى زۆر بچوك ، بچوك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت

له‌ رێكه‌وتى 10/10/2022 به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى تايبه‌ت به‌روپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى زۆر بچوك ، بچوك و مامناوه‌ند (MSME) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و هه‌ماهه‌نگارى‌ رێكخراوى UNDP له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان و ستافى Team International له‌ هۆڵى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.
13 October 2022

خولى ڕاهێنانى ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليده‌كانى كاره‌با له‌ كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد بۆ ساڵى 2022

لە ڕێکەوتی(25-26)ئایارى 2022 و بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق خولی ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليده‌كانى كاره‌با له‌ كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد ئه‌نجامدرا.
1 June 2022

خولى ڕاهێنان بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابورييه‌كان له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2022 كرايه‌وه‌

له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێك بۆ ڕاهێنانى توێژه‌ره‌انى مه‌يدانى بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابورييه‌كان (زوربچوك,بچوك,مام ناوه‌ند) له‌ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ سالى 2022 به‌ڕێوه‌ چوو. ‌
8 March 2022

خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران TOTبۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوريه‌كان

به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى UNDP و به‌ پاڵپشتى دارايى ده‌زگاى USAID ، خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوريه‌كانى زۆر بچووك ، بچووك و مام ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ چوو له‌ هه‌ولێر له‌ نێوان 23-27/1/2022 له‌ ژێر سه‌ر په‌رشتى تيمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شدارى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى، ناوخۆيى و سه‌رۆك تيمه‌كان له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان .
1 February 2022

سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان

سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌ ئابوورييه‌كان مام ناوه‌ند,بچووك و بچووكتر له‌كه‌رتى تايبه‌ت له‌ڕۆژانى 16و17-11-2021
17 November 2021

روپێوى پیشه‌سازى بچووك

به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ل به‌شى پیشه‌سازى له‌ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى به‌غدا له‌ به‌روارى 9/10/2012 ده‌ستكرا به‌ خولی راهێنان له‌لایه‌ن ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم
14 October 2012

رِووپێوى پیشه‌سازى گه‌وره‌

به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل به‌شى پیشه‌سازى له‌ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى به‌غدا له‌به‌روارى 8/7/2012 ده‌ست به‌كارى مه‌یدانى كرا بۆ به‌ ده‌ستهێنانى زانیارى له‌سه‌ر ئامارى پیشه‌سازى بۆ پرِۆژه‌كانى گه‌وره‌و مام ناوه‌ند وتاكو ئیستا كارى مه‌یدانى وه‌ وردبینى له‌ فۆرمه‌ كان به‌رده‌وامه‌.
14 October 2012

  • 1