هەواڵ
كۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای دانیشتوانی عیراق لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق مصطفی کاظمی
بە نوێنەرایەتی بەرێز وەزیری پلاندانان لە هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ دوای نیوەرۆ ٩/٦/٢٠٢٢ بەشداریمان کرد لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای دانیشتوانی عیراق لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق مصطفی کاظمی وئەندامیەتی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، پەروەردە، تەندروستی، وەرزش ولاوان، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وسەرۆکی دەزگای ناوەندی ئامار.
9 June 2022
سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری پێنجەمین كووبونەوی باڵای سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد.
روژی دوشەممە ٦/٦/٢٠٢٢ لە بەغدا سیروان محمد سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری
پێنجەمین کۆبونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری پلاندانان لە عێراق.
9 June 2022
خولى ڕاهێنانى ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليدهكانى كاره‌با له كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد بۆ ساڵى 2022
لە ڕێکەوتی(25-26)ئایارى 2022 و بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق خولی ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليدهكانى كاره‌با له كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد ئه‌نجامدرا.
1 June 2022
خولى ڕاهێنانى ڕووپێوى يه‌كه گه‌شتيارييه‌كان بۆ ساڵى 2022 به‌ڕێوه چوو
به مه‌به‌ستى ڕاهێنانى توێژه‌رانى مه‌يدانى له سه‌ر چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى پرسيارنامهى ڕووپێوى يهكهگهشتيارييهكان, خولێكێ سێ ڕۆژه له پارێزگاى دهۆك به ڕێوه چوو.
28 May 2022
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەت بە سەرژمێری لە بەغدا دەکات
لەسەر داوای بەرێز وەزیری پلاندانان لە عیراق لەگەل سکرتێری دەستەی بالای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەشداریمان کرد لەکۆبونەوەی وەزیری پلاندانان لەگەل ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری وئیدارەی جێبەجێ کاری سەرژمێری لە عیراق لە بەغدا رۆژی ٢٥ ئایاری ٢٠٢٢.
26 May 2022
كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII
له رێكه‌وتى 24. 4. 2022 له ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى تایبه‌ت به رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII به شێوه‌یى ئۆنڵاین ئه‌نجامدرا.
26 April 2022
خولى ڕاهێنانى پێشوه‌خته بۆ رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII
له رێكه‌وتى 10. 4. 2022 له ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كودرستان خولى راهێنانى پێشوه‌خته بۆ رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار به‌رێوه‌چوو. خوله‌كه به به‌شدارى تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و رێكخراوى خۆراكى جیهانى WFP وه‌كو لایه‌نێكى هاوبه‌ش لهرووپێوهكهدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه ماوه‌ى 10 رۆژى كاركردن ده‌خایه‌نێت.
19 April 2022
گرووپی شاره‌زايانى ئاماره‌كانى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان (EGRIS)
ساڵی ٢٠١٦ کۆمسیۆنی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNSD) لە کۆبوونەوەی ٤٧ لەسەر داواکاری هەر یەک لە دەزگای ئاماری نۆروێژ، کۆمەڵەی ئاماری ئەوروپا، تورکستات و کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ڕەزامەندیى دا بۆ درووست‌کردنی گرووپێکی تەکنیکی بە ناوی (گرووپی شاره‌زايانى ئاماره‌كانى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان – Expert Group on Refugees and IDPs Statistics (EGRIS)).
1 April 2022
خولى ڕاهێنان بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابورييه‌كان له كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2022 كرايه‌وه
له ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێك بۆ ڕاهێنانى توێژهرهانى مه‌يدانى بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابورييه‌كان (زوربچوك,بچوك,مام ناوه‌ند) له كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بۆ سالى 2022 به‌ڕێوه چوو.
8 March 2022
كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوى بارودۆخى ته‌ندروستى و ئافره‌تان IWISH
دواى ته‌واو بوونى كارى مه‌یدانى و ده‌رخستنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانى ڕووپێوه‌كه له‌لایه‌ن تیمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، له ڕێكه‌وتى 1/2/2022 له ژێر سه‌رپه‌رشتى و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به به‌شدارى به‌رێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ئۆنڵاین و ئه‌ندامانى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوه‌كه ئه‌نجامدرا.
6 February 2022
خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران TOTبۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوريهكان
به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى UNDP و به پاڵپشتى دارايى ده‌زگاى USAID ، خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوريه‌كانى زۆر بچووك ، بچووك و مام ناوه‌ند به‌ڕێوه چوو له هه‌ولێر له نێوان 23-27/1/2022 له ژێر سه‌ر په‌رشتى تيمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى، ناوخۆيى و سه‌رۆك تيمه‌كان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان .
1 February 2022
بەرنامەی خۆراكی جیهانی و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان
بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان (KRSO) ڕێكەوتنێكی نوێیان واژوو كرد دەربارەی لێكۆڵینەوە لە سەر ئاسایشی خۆراكیی، بۆ پاڵپشتیكردن لە بڕیاردانی بەرچاو ڕووندا، بە ئامانجی پشتیوانیكردنی كۆششەكان لە هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
25 January 2022
خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى2021 به ڕێوه‌چوو
به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى ( بازرگانى تاك و كۆ, فرۆشتن وچاككردنهوهى ئۆتۆمبێل) ئه‌نجام درا بۆ ساڵى 2021 له ڕێكه‌وتى 21-23/11/2021.
15 December 2021
سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌كان
سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌كان مام ناوه‌ند,بچووك و بچووكتر له‌كه‌رتى تايبه‌ت له‌ڕۆژانى 16و17-11-2021
17 November 2021
ووته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته
ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی به‌ر پرس له به‌ده‌ستهێنانی نیشانده‌ر,ژماره و داتای ههمهجۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه كه ئه‌و داتا و نیشانده‌رانه‌ی به ده‌ست دێن بخاته‌روو وبلاوی بكاته‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تاكو زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ له ڵایه‌ن دام و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ دارشتنی پلان و سیاسه‌ته‌كانیان كه پشتیان به‌ستووه به داتا.
27 October 2021
كۆبوونه‌وه‌ى جێگری نوێنەر
كۆبوونه‌وه‌ى جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له وه‌زاره‌تى پلاندانان
14 July 2021
ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كانى ڕووپێوى هه‌رزه‌كاران و لاوان له هه‌رێمى كوردستان 2019
ئه‌مرؤ به‌روارى 23.8.2020 له رێورسمێكى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماههنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق بە یاوەریی نوێنەرانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA
27 February 2021
ووركشۆپێك له پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريمى كوردستان و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق ووركشۆپێكيان ڕێكخست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له پاريزگاكانى هه‌رێم و چه‌ند پارێزگايهكى عێراق
12 February 2021
وۆركشۆپى تايبه‌ت به پڕۆسه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان
وۆركشۆپێكى تايبه‌ت به سهرژمێريى دانيشتوان له عێراق، كه بڕياره له تشرينى يه‌كه‌مى ساڵى 2021 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوه‌چوو.
12 February 2021
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت سه‌باره‌ت به سهرژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ له نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى سهرژمێريى گشتيى دانيشتوان له عێراق به‌ڕێوه چوو
12 February 2021