کوردی | العربية | English
پۆلێن
يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان

ئاماژه‌يه‌‌ به‌ شوێنى ‌حه‌وانه‌وه‌ى گه‌شتيار‌ له‌ ماوه‌ى گه‌شته‌كه‌يدا‌. يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان پێك دێن له‌ ئوتێل, مۆتێل, شووقه‌ و كۆمه‌ڵگاى گه‌شتيارى ‌ كه‌ مۆله‌ت پێدراون له‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. يه‌كه‌ گه‌شتيارييه‌كان ڕووپێو ده‌كرێن به‌ ئامانجى ناساندنى چالاكى يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان وخستنه‌ رووى چه‌ند نيشانده‌رێكى گرنگ (ژماره‌ى يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان، ژماره‌ى كرێكاران، كۆى كرێ و مووچه‌ و پاداشته‌كان‌، كۆى به‌هاى پێداويستيه‌كان، داهات, شه‌وانى مانه‌وه‌). يه‌كه‌‌گه‌شتيارييه‌كان به‌ پێى ئه‌و خزمه‌تگوزارييه‌ى كه ‌پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ چه‌ند پله‌ و ئه‌ستێره‌يه‌ك پۆلێن ده‌كرێن كه‌ به‌م‌ شێوه‌ى  خواره‌وه‌يه:

  • ‌‌پله‌ى ناياب يان‌‌ پێنچ ئه‌ستێره‌,
  • پله‌ى يه‌كه‌م يان چوار ئه‌ستێره,
  • پله‌ى دووه‌م به‌ سێ ئه‌ستێره‌,
  • پله‌ى سێيه‌م به‌ دوو ئه‌ستێره‌‌‌ ,
  • پله‌ى چواره‌م به‌ يه‌ك ئه‌ستێره‌,
  • ‌‌ پله‌ى پێنجه‌م كه‌ بێ ئه‌ستێره‌يه‌ و به‌ ميللى (شه‌عبى) ناسراوه‌.