کوردی | العربية | English
پۆلێن
سامانى ئاژه‌ڵ

سامانى ئاژه‌ڵ وه‌كوو به‌شێكى گرنگى كه‌رتى كشتوكاڵى به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى دابين كردنى خۆراك داده‌ندرێت وه‌ كاريگه‌رى زۆرى هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئاسايشى خۆراك و گه‌شه‌كردنى ئابوورى ، و له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هۆكارىهه‌بوونى رووبه‌رێكى فراوانى له‌وه‌رگاو كه‌ش و هه‌وايه‌كى گونجاو، ده‌رفه‌تى كاركردن و گه‌شه‌پيدانى ئه‌م كه‌رته‌ هه‌يه‌.

لێره‌دا به‌شى ئامارى كشتوكاڵ و ژينگه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هه‌وڵ ده‌داتبۆ دابين كردنى داتا و زانياريه‌كانى تايبه‌ت به‌ سامانى ئاژه‌ڵ‌ و هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئاماده‌كردنيان تاوه‌كوو له‌ شێوه‌ى ژماره‌ و نيشانده‌ر، زانياريه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵى و به‌رهه‌مه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بخاته‌روو.