کوردی | العربية | English
پۆلێن
بازرگانى

كه‌رتی بازرگانى ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری  هه‌یه‌ له‌ ‌گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى ئابوورى وڵاتان به‌هۆی جۆڵانه‌وه‌ى چه‌رخى ئابوورى نه‌ته‌وه‌يى له‌ ڕێگاى پرۆسه‌ى خواست وخستنه‌روو( عرض وطلب ) بۆ پركردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى خه‌لك له ‌كاڵا و خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر. گرنگى كه‌رتى بازرگانى له‌ زياد كردنى داهاتى نيشتمانييه‌ له‌ ڕێگاى كه‌م كردنه‌وه‌ى بێكارى و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار و باشتركردنى ئاستى بژێوى تاكه‌كه‌س كه‌ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ى ئابوورى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شى بازرگانى له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار (حكومه‌تی هەرێم  و عێراق) كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى داتاى ئامارى كه‌رتی بازرگانى به‌ مه‌به‌ستى پێناسه‌كردنى چاڵاكى بازرگانى و ده‌رخستنى نيشانده‌رى گرنگ له‌ ڕێگاى ئه‌نجامدانى ڕووپێوى ساڵانه‌ى‌ ئامارى تايبه‌ت به‌ چاڵاكييه‌كانى جۆراوجۆر.