كه‌رتى بينا‌سازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه لايه‌نێكى گرنگ وچالاكه له گه‌شه‌ى ئابوورى ووڵات له ڕێگاى دابينكردنى ده‌رفه‌تى كار و به‌شدارى له كۆبه‌رهه‌مى ناوخۆيى.دابينكردنى زانيارى سه‌باره‌ت به بينا‌سازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه گرنگه بۆ داڕشتنى سياسه‌ت و برياردان و پلاندانان به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى بينا‌سازى و ئابوورى ووڵات به‌گشتى .
نيشانده‌ره‌كانى كه‌رتى بينا‌سازى به‌رچاون له هه‌ژماركردنى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى و خه‌مڵاندنى هه‌ژماره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆيى و دابينكردنى سه‌رمايه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه پێويسته‌كانى وڵات له داهاتودا له كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت.
به‌شى ئامارى بينا‌سازى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ دام وده‌زگاكانى تر له حكومه‌تی هەرێم له هه‌وڵد‌ايه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیاريى ئامارى نوێ له‌كه‌رتی بينا‌سازى له ڕێگاى كۆكردنى داتاى مۆله‌تى بينا‌سازى و پرۆژه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى بينا‌سازى. ئه‌م داتايه هه‌مووجۆره مۆڵه‌تى بينا له خۆده‌گرێت وه‌كو (خانوو و باڵاخانه‌ى نيشته‌جێبوون, بيناى بازرگانى, ڤێلا, ماركێت, دوكان, كارگه ... هتر) به ئامانجى پيشاندانى چالاكيه‌كانى بوارى بينا‌سازى و ئاوه‌دانكردن وخستنه رووى نيشانده‌ره گرنگه‌كان له‌وانه ژماره‌ى مۆله‌تى بينا‌سازى و پرۆژه‌كانى بينا‌سازى ، ڕووبه‌رى ته‌رخانكراو ، ڕووبه‌رى ئاوه‌دانكراو ، تێچووى یه‌ك م2 ، پاره‌ى گشتى خه‌ملێنراو به‌پێى كه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنراو له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دا .
# | ناو | مانگ | ساڵ | فایل |
---|---|---|---|---|
1 | ڕاپۆرتى ئامارى مۆڵه‌تى بينا‌سازى و پڕۆژه‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵانى 2013-2018 | 12 | 2020 | داگرتن |
2 | ڕاپۆرتى ئامارى ڕێپێدانى مۆله‌تى بينا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم بۆ ساڵى 2012 | 3 | 2015 | داگرتن |
3 | ڕاپۆرتى ئامارى رێپێدانى مۆله‌تى بينا له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ 2011 | 2 | 2014 | داگرتن |
4 | راپۆرتى ئامارى بیناسازى تایبه‌ت به ژماره‌ى رێپێدانى مۆله‌تى بینا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم له ساڵى (2000-2007) | 9 | 2012 | داگرتن |
5 | پوخته‌ى راپۆرتى رێزبه‌ندى كۆمپانیایه‌كان له پله‌ى 10 بۆ 1 به پێى پۆلین, سه‌رمایه‌ى به‌كاربه‌ر, فه‌رمانبه‌رى به‌كارهاتوو له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێم | 9 | 2012 | داگرتن |
6 | ڕاپۆرتى ئامارى كۆمپانياكانى بيناسازيى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان 2007-2010 | 7 | 2010 | داگرتن |