کوردی | العربية | English
پۆلێن
سه‌رژمێری

دوايين ئامارى دانيشتوان له‌ سه‌ر بنه‌ماى سه‌رژمێرى، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1987 و دواى ئه‌ويش هيچ سه‌رژميرييه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌ و له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش ته‌نيا يه‌ك سه‌رژمێرى له‌ ساڵى 1997 كراوه‌ و دواى ئه‌و چه‌ندين جار له‌ ساڵانى 2004، 2009، 2010 و 2020 هه‌وڵى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى دراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووينه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆى نه‌بوونى سيسته‌مێكى تۆكمه‌ى دامه‌زراوه‌يى، كه‌موكوڕيى زۆر ، چ له‌ ڕووى ژماره‌ يان له‌ ڕووى پێكهاته‌، له‌ تۆماركردنى دانيشتوان هه‌يه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆيانه‌، زۆرينه‌ى ئاماره‌كانى تايبه‌ت به‌ ژماره‌ى دانيشتوان له‌ سه‌ر بنه‌ماى خه‌مڵاندن و مه‌زنده‌كردنن.