کوردی | العربية | English
پۆلێن
تایبه‌تمه‌ندی دیمۆگرافی

له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داتا و زانيارييانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ جياوازه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌ستن، ئه‌و مه‌زنده‌يه‌ى كه‌ بۆ كۆى گشتيى دانيشتوان ئه‌نجام درابوو به‌پێى ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، ژينگه‌، هتد ورد كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى گشت پێويستييه‌كان له‌ ڕووى پێكهاته‌ى دانيشتوان بدرێته‌وه‌.

وردكردنه‌وه‌ى كۆى دانيشتوانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌ پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى له‌ ڕووپێوه‌ گه‌وره‌كانى وه‌ك هێزى كار، نه‌خشه‌ى هه‌ژارى و مردنى دايكان له‌ عێراق، و ديموگرافى ئه‌نجامدراون. نموونه‌كانى ئه‌م ڕووپێوانه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناحيه‌ هه‌ڵبژێردراون، بۆيه‌ به‌گونجاو زاندراون بۆ ئه‌وه‌ى زانيارييه‌كان له‌سه‌ر ئاستى قه‌زا و ناحيه‌كان و به‌ پێى ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، ژينگه‌ و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى تر ئاماده‌ بكرێن.