کوردی | العربية | English
پۆلێن
پيشه‌سازى

كه‌رتی پیشه‌سازی رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری  هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی ئابوورى ووڵاتان به‌هۆی ده‌ستكه‌وتی داهات له‌به‌رهه‌مهێنان و به‌گەڕخستنی ده‌ستی كار كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆی به‌رهه‌می هه‌رێمی ناوخۆیى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شى پيشه‌سازى له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نی تری په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تی هەرێم كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیاريى ئاماريى وردی ساڵانه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی، له‌ رێگاى ئه‌نجامدانى روپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى، ‌ به‌ ئامانجى ناساندنى چالاكيه‌ پيشه‌سازيه‌كان و ‌ خستنه‌ رووى چه‌ند نيشانده‌رێكى گرنگ له‌وانه‌ ‌( ژماره‌ى دامه‌زراوه‌كان، ژماره‌ى كرێكاران، كۆى كرێى و مووچه‌و پاداشته‌كان‌، كۆى به‌هاى پێداويستيه‌كان، كۆى به‌هاى به‌رهه‌م).