کوردی | العربية | English
پۆلێن
ژمێریارى نه‌ته‌وه‌یى

مه‌به‌ست له‌ ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى گشت زانيارىیە ئابوورییە جياوازه‌كانه‌ كه‌ لە وڵاتێکدا (کەسەکان, دامه‌زراوه‌ بازرگانييه‌كان, يه‌كه حكومييه‌كان...) له‌ شێوه‌ى هه‌ژمارێكى يه‌كپارچه‌دا كۆده‌كرێته‌وه‌ .  ژمێريارى نەتەوەیی لێشاوی کاڵا و خزمەتگوزاری و داهاتەکان لە  نێو  کەرتە جیاوازەکانی ئابووری نيشتمانى پێشان ده‌دات. ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى ئامرازێكه‌ بۆ پێشان دانى وێنه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى و دارايى كه‌ له‌ كاتێكى دياركراودا ڕوو ده‌دات, بۆ نموونه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵێك يان له‌ ناوه‌ندى  ساڵێكدا به‌ مه‌به‌ستى زانينى قه‌باره‌ى گه‌شه‌كردن له‌و ماوه‌يه‌دا.  پلانه‌ ئابوورييه‌كان له‌ ژێر ڕۆشنايى ئه‌نجامه‌كانى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى داده‌درێژرێن. ئابوورى نه‌ته‌وه‌يى دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌شى بازرگانى وه‌كو به‌شى به‌رهێمهێنان (به‌ر‌هه‌مهێنانى كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارى), به‌شى بەکاربردن, به‌شى خزمەتگوزاری گشتی یان به‌شى ئیدارەی حکومەت, به‌شى ناوه‌ندگيرى دارایی وه‌كو بانکەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی و كه‌رتى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردن.

سەرچاوەی داتا:

سەرچاوە دەرەکییەکان: ئه‌وداتايانه‌ يه‌ كه‌ لە وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆده‌كرێنه‌وه‌‌(له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئامار). کە بریتین لە:

  1. کۆتا هەژمارى  گشتى ده‌وله‌ت / وەزارەتی دارایی.
  2. هاوسه‌نگى پارەدانەکان /بانکی ناوەندی عێراق/ لقى كوردستان.
  3. داتای نەوتی خاوى  بەرهەمهێنراو و هه‌نارده‌‌كراو‌/  وەزارەتی سامانه‌ سروشتييه‌كان
  4. كۆتا هه‌ژماره‌كان و بودجه‌ى گشتى کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تێکەڵ/ ديوانى چاودێرى دارایی
  5. كۆتا هه‌ژماره‌كان و ميزانيه‌ى گشتى بانكه‌كان و دڵنیایی.

سەرچاوە ناوخۆييه‌كان: ده‌سته‌ى/ ئاماری هەرێم  به‌شه‌ ته‌كنيكييه‌كان

  1. ئەنجامەکانی ئاماری پیشەسازی بۆ کۆمپانیاكانى پيشه‌سازى گەورە، مامناوەند و بچووک بەشی ئاماری پیشەسازی.
  2. ئەنجامەکانی ئامارى  ئاو و کارەبا / بەشی ئاماری پیشەسازی.
  3. نرخەکان و ژماره‌ى پێوانه‌يى/  بەشی  ژماره‌ى پێوانه‌يى.
  4.  ڕاپۆرتى دانەوێڵە و سەوزە/ بەشی ئاماری کشتوکاڵ.
  5. نرخ له‌ کێڵگەکان بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان / بەشی ئاماری کشتوکاڵ.
  6.  ڕاپۆرتى په‌له‌وه‌ر/بەشی  ئاماری کشتوکاڵی و پەلەوەر.
  7. فۆرمی وه‌رزى  بۆ نرخی به‌رهه‌مى سه‌ربڕخانه‌كان / بەشی ئاماری کشتوکاڵ.
  8. ئەنجامەکانی ڕووپێوى تێچوو و کارپێکردنی ئۆتۆمبێلی كه‌رتى  تایبەت/ بەشی ئامارەکانی گواستنەوە و گەیاندن.
  9. داتای کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن/ بەشی ئامارەکانی گواستنەوە و گەیاندن.
  10. ئه‌نجامى ڕووپێوه‌كانى  ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانلەهەرێمی کوردستان/بەشی ئامارو پەروەردە و تەندروستی.
  11. ئەنجامی ڕووپێوه‌كانى  كانگا و كانزا له‌ كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت/  بەشی ئاماری پیشەسازی.
  12. ئەنجامی ئامارەکانی بيناسازى و ئاوه‌دانكردن لە کەرتی گشتی و تایبەت/ بەشی ئاماری بیناسازی.