کوردی | العربية | English
پۆلێن
ژينگه‌

بۆ ژيانێكى ته‌ندروست پێويسته‌ ژينگه‌يه‌كى پارێزراومان هه‌بێت، كه‌ ئه‌ويش به‌ پاراستن و چاره‌سه‌ركردنى ژينگه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موو ره‌گه‌ز و لايه‌نه‌كانيه‌وه‌ وه‌كوو ئاو،خاك،هه‌وا...هتد.

هه‌روه‌ها‌ بريتيه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بارودۆخ  و هۆكارانه‌ى كه‌ كاريگه‌ريان هه‌يه‌ له‌‌ سه‌ر ژيانى  مرۆڤ و زينده‌وه‌ره‌كانى ترى سه‌ر زه‌وى. كۆمه‌لێك هۆكارى كرده‌يى ده‌ره‌كى و بوونه‌وه‌رى زيندوو تێيدا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، و پاراستنى به‌ يه‌كێك له‌م هه‌شت ئامانجه‌ داده‌ندرێت كه‌ له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا ‌ پێويسته‌ بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام(SDG). 

‌ بۆيه‌ به‌شى كشتوكال و ژينگه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ پێى هه‌بوونى داتاكانى به‌رده‌ست تيشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و زانياريانه‌ى كه‌ كاريگه‌ريان هه‌يه‌ له‌ سه‌ر سروشت و  ژينگه‌ى مرۆڤ ، و هه‌وڵ ده‌دات به‌ پۆلێن كردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ يان ناراسته‌وخۆ  كاريگه‌ريان هه‌يه‌ له‌ سه‌ر تێكچوونى سه‌رچاوه‌ سروشتيه‌كان،  وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى رێژه‌يى  ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ كاريگه‌رى مرۆڤ به‌ مامه‌ڵه‌ى نا ته‌ندروست بۆته‌ هۆكارى دروست بوونيان.