کوردی | العربية | English
پۆلێن
ئۆتۆمۆبێله‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت

له‌ ئێستادا ئۆتۆمبێل به‌ربڵاوترین ئامرازی گواستنه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانى بچووك وگه‌وره‌ كه‌ موڵكى تایبەتن، كاریگه‌رى بنه‌ره‌تى له‌به‌ره‌و پێشوه‌چوونى بوارى ئابوورى هه‌یه‌، وه‌ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌یه‌ له‌سه‌رجوڵه‌ى بازرگانى ناوخۆى وده‌ره‌كى وه‌ به‌كارهێنانى ئۆتۆمۆبێل ساڵ له‌دواى ساڵ زیاتر پشتى پێوه‌ ده‌به‌سترێ و پێویستى مرۆڤ له‌به‌ر خێرایى چالاكیه‌كان وپێشوه‌چوونى ڕه‌وتى ژیان زیاتر ئۆتۆمۆبێل بۆته‌ ئامرازى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیيه‌كان له‌ گواستنه‌وه‌ى خه‌ڵك و كاڵا و شتومه‌ك بۆ ناوچه‌ جوگرافیایه‌كانى به‌ربڵاو و له‌یه‌ك دوور، كێشه‌ى گواستنه‌وه‌ هه‌تا رێژه‌یه‌كى زۆر نه‌ماوه.‌